راگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتی پلاتفۆڕمی دابڕان و فێمێنیزمی رۆشنگه‌ریی
به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندنی تێكۆشانی پلاتفۆڕمی دابڕان و خه‌باتی فێمێنیزمی رۆشنگه‌ریی، ئه‌نجومه‌نی گشتی پلاتفۆڕم كۆبوونه‌وه‌ی سازكرد.
سه‌ره‌تا سه‌رپه‌رشتیاری پلاتفۆڕم، هاوبیر (مه‌لا به‌ختیار) ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه به‌رده‌وامی دابڕان له هزری رای گشتیدا، له كۆنفرانسه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت و ستراتیجی دورنمای دابڕان، له ئاسۆی ساماڵتر و گه‌شه‌كردوتردا ده‌رده‌خات.
دابڕان خاوه‌ندارێتی وزه‌ی خه‌فه‌كراوی رۆشنگه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی كرد تا بتوانێ رۆڵێكی ئه‌كتیف و پۆزه‌تیف له مێژوودا ببینن، ئه‌م هه‌نگاوه گرنگه و ئاماژه‌كانی سه‌ره‌تای كۆتایی هه‌ژموونی دین و مه‌زهه‌بی به تایبه‌تی له دۆخی راپه‌ڕینی به‌رده‌وامی ئێستای عێراق و ناوچه‌كه‌دا، له سه‌ره‌تا و ده‌سپێكه‌وه به‌ره‌و ره‌هه‌ندێكی رۆشنتر و دیارتر ده‌بات.
پلاتفۆڕمی دابڕان و ره‌وتی فێمێنیزمی رۆشنگه‌ریی، هه‌نگاوی ئاینده‌یان فراوانكردنی بازنه‌كانی په‌یوه‌ندی ده‌بێت له‌گه‌ڵ زانكۆ و نێوه‌نده ئه‌كادیمییه‌كانی كوردستان و عێراق و كار بۆ چه‌سپاندنی چه‌مكه‌كانی پێكه‌وه ژیان و ره‌خساندنی زه‌مینه‌ی گفتوگۆی راسته‌وخۆ، له‌نێوان لایه‌نه بیرناكۆكه‌كاندا.
له‌م سۆنگه‌یه‌وه بازنه‌كانی دابڕان كاری زیاتر بۆ گه‌یاندنی بیری رۆشنگه‌ریی هاوچه‌رخ له‌سه‌ر ئاستێكی ئاسۆیی ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت ئه‌و له‌مپه‌رانه‌ی له‌به‌رده‌م گه‌یشتنی رۆشنگه‌ریی به‌كایه‌ی گشتیدا قوت بونه‌ته‌وه، له بنه‌ڕه‌تدا بخه‌نه به‌رده‌م هزرێكی ره‌خنه‌یی مه‌به‌ستگه‌را و دواتر هێدی هێدی سنوره‌كانی كاڵ بكرێته‌وه.
پێنجه‌مین كۆنفرانسی دابڕان و سێیه‌مین كۆنفرانسی فێمێنیزمی رۆشنگه‌ریی، ژماره‌یه‌ك ته‌وه‌ری زیندوو بۆ تاوتوێكردنی ره‌وشی رۆشنگه‌ریی له كوردستان و ناوچه‌كه و هێنانه گۆی كایه فره هه‌سته‌وه‌ره‌كانی كورده‌وای و رۆشنگه‌ریی، ململانێی پێكهاته‌كانی عێراق و ئاینده‌ی دیموكراسیی، راپه‌ڕینی به‌رده‌وام و لاوازبونی هه‌ژموونی هزری مه‌زهه‌بگه‌رایی، دیدگا نوێیه‌كان ده‌رباره‌ی (تیۆری په‌ره‌سه‌ندن).
هاوكات فێمنیزمی رۆشنگه‌ریی له‌به‌ر رۆشنایی روانینی (به‌ره‌و گوتاری فێمێنیستی و رۆشنگه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تیی) زنجیره‌یه‌ك ته‌وه‌ری نمونه‌ی (رۆڵ و هۆشیاری ژنان له گۆڕانكارییه هه‌نوكه‌ییه‌كانی ناوچه‌كه‌دا، رۆڵی سیاسی فێمێنیستی له رۆژئاوای كوردستان، خوێندنه‌وه‌ی نوێی چه‌مكی جێنده‌ر و ره‌وشی ژنان له دیدی ئیسلامگه‌راییدا).
له كۆتاییدا، دوای تاوتوێی سه‌رجه‌می بابه‌ته‌كان و گفتوگۆی هاوبیران، بڕیار له زۆرینه‌یان درا و له ئاینده‌دا و له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تردا، به‌شێوه‌یه‌كی دروستر فۆڕمیله بكرێن و توێژه‌رانی لێ ئاگادار بكرێنه‌وه، تا به‌شدارییه‌كی چالاكانه‌ی تێدا بكه‌ن.
پێنجه‌مین كۆنفرانسی دابڕان و سێیه‌مین كۆنفرانسی فێمێنیزمی رۆشنگه‌ریی، وا بڕیاره له مانگی ئازاری ئه‌م ساڵدا ببه‌سترێت.
ئه‌نجومه‌نی گشتی پلاتفۆڕمی دابڕان
سلێمانی – 16/1/2020