ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەکێتی، لیژنەیەکی بۆ جێگیرکردنی دەسەڵاتەکانی پێکهێنا

کوردستان 16/01/2020

ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بەسەرپەرشتی كۆسرەت رەسوڵ عەلی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی لە بارەگای ئەنجومەن لە سلێمانی كۆبوەوە. 
  لەكۆبونەوەكەدا كە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 16ی كانونی دووەمی 2020 بەڕێوەچوو، جگە لەتاووتوێكردنی بڕیارەكانی كۆبونەوەی پێشووی ئەنجومەن، پرۆژەیەك لەلایەن سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسییەوە گەڵاڵە كرا، بۆ دیاریكردنی دەسەڵاتەكانی ئەنجومەنی باڵای سیاسی لە پەیڕەوی ناوخۆدا، لیژنەیەك لە هەڤاڵان (مەلا بەختیار، حاكم قادر، دلێری سەید مەجید) پێكهێنرا، بۆ ئامادەكردنی پرۆژەكەو گفتوگۆكردن لەگەڵ نوێنەرانی ئەنجومەنی گشتی سەركردایەتی بۆ دیاریكردنی دەسەڵاتەكانی ئەنجومەنی باڵای سیاسی