عێراق

ئەمریكا چالاكیە سەربازیەكانی لەعیراق دەستپێكردەوە

16/01/2020


چاودێر: سەرەڕای رەزامەندی پەرلەمان لەسەر دەركردنی هێزەكانی ئەمریكا، دوای وەستانی چالاكیە سەربازیەكانیان، سوپای ئەمریكا توانا سەربازیەكانی لەعیراق خستەوەگەر.

نیویۆرك تایمز،  لەزاری دوو فەرماندەی سەربازی ئەمریكاوە بڵاویكردوەتەوە، ئەمریكاو عیراق دووبارە دەستیان بەهامەهەنگیە سەربازیەكان لەعیراق كردوەتەوە".

رونیشكراوەتەوە:" ئەمەش دوای ئەوە هات بەهۆی پەلاماردانی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەبەغداو كوژرانی قاسم سولەیمانی و مەهدی موهەندیسەوە ئاڵۆزی دروست بوو، بەو هۆیەوە ئەمریكا چالاكیە سەربازیەكانی هەڵپەساردبوو".