ماددەیەكی نوێ بۆ پڕۆژە یاسای چاكسازی زیادكرا

ئابوری 16/01/2020

چاودێر
بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی فراكسیۆنى گۆڕان لەپەرلەمانی كوردستان، ئاشكرایكرد، دوێنێ ماددەیەكی نوێ، بۆ پڕۆژە یاسای چاكسازی لەبارەی مووچەی خانەنشینی زیاد كراوە.
عەلی حەمە ساڵەح، سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان، لەپارلەمانی كوردستان، لەپەیجی تایبەتی خۆی لەفەیسبووك، نووسیویەتی، روونكردنەوەیەك لەبارەی مووچەی خانەنشینی، دوێنێ ئەو ماددە جێگیركرا، دوای جێبەجێبونی ئەم یاسایە؛ ئەو پارەیەی لەئەنجامی ئەم چاكسازیە و وەرگرتنەوەی قەرزی بازرگانەكان دەستدەكەوێت، ئەو لەویەتی پێداچونەوەی مووچەی ئەوانەیە، خانەنشینیان كەمە.
ئاماژەی بەوەشكردووە: ئەمڕۆ ئەمە دەبێتە یاسا، پەرلەمانتارێك مووچەی خانەنشینی خۆی ببڕێت بۆ ئەوانەی مووچەیان كەمە، رۆحی بەرپرسیاریەتیە..