لەساڵیادی تیرۆری پاریسدا

ڕاپۆرت 15/01/2020


ئا: هاوكار فایەق
ئەمڕۆ حەوت ساڵ و چەند ڕۆژێك بەسەر تیرۆركردنی ساكینە جانسز وهاوڕَیكانی لەپایتەختی ئەوپەڕی ڕۆشنبیری و ئەوپەڕی شارستانی مرۆڤایەتی سەردەستەی شۆِرشی پیشەسازی ( پاریس ) تێدەپەڕێت.
ساكینە جانسز ژنە قارەمانێكی باكور بوو ، یەكێكیش بوو لەدەستەی دامەزرێنەرانی پارتی كرێكارانی كوردستان ( پەكەكە) ئاشكرایە لەو سەردەمەدا خەباتكردن خۆی زۆر سەخت و دژواربوە چ جای ئەوەی كە بەشداری دامەزراندنی پارتێكی وەك (پەكەكە ) بكەیت .
ساكینە هەرزوو ئەمانەی وەلاناوە و هەمو ژیانی خۆی تەرخانكردوە بۆ خەبات و بەرخودان بۆ كورد و كوردستان بەڕاستی ئەمە پێی دەڵێن ئازایەتی.
ساكینە یەكێك بوە لەچالاكترین بەرپرسەكانی نێو پارتی كرێكارانی كوردستان ، كە پەیوەندیەكی بەردەوامی زۆر باشی لەگەڵ دنیای دەرەوەدا هەبوە.
ساكینەی تێكۆشەرو خەباتگێڕ نزیكەی 20 ساڵ لەزیندانە تاریكەكانی توركیا بەسەر دەبات ، دوای خۆڕاگرییەكی قارەمانانە لەساڵی 1991 دوای تەواوكردنی سزاكەی ئازاد دەكرێـت .
ساكینە هەروەك چۆن لەپێشتردا خەبات وبەرخودانی كردبوە بەرنامەی خۆی لەدوای ئازادكردنیشی دەستبەجێ پەیوەندی دەكاتەوە بەڕیزەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان ( پەكەكە) وە بەهۆی زیرەكی و لێهاتویی خۆیەوە دەبێـە یەكەم بەرپرسی باڵای ژنی نێو پەكەكە و دوای ماوەیەكی كەم لەلایەن قەرەیڵانەوە دەكرێـە بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوەی پارتی كرێكارانی كوردستان لەئەڵمانیا.
ئیتر لەو ساتە وەختەوە خەباتی گواستەوە ئەوروپاو ڕۆڵێكی گرنگی هەبوو لەهۆشیاركردنەوەی كوردەكانی تاراوگە ، ساكینە ژنە سیاسەتمەدارێكی سەركەوتوو و ئەكتیڤ بوە، بۆیە نەیارانی دەیانویست لەهەرشوێنێك بێـت و بەهەر نرخێك بێـت لەناویبەرن.
بەداخەوە بەكوژرانی ئەم جۆرە تێكۆشەرانە زەبری كاریگەر بەر خەبات و بەرخودانی گەلی كورد دەكەوێـت.
ساكینە لەدوای بوون بە بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوەی پەكەكە ، ئیتر دەبێـە ئامانجی سەرەكی نەیارەكانی ویەكێك بوە لەو ژنە تێكۆشەرانەی كە هەموكات دوژمنەكانی زۆر لێیترساون و بەمەترسەكی گەورەیان هەژماركردوە،
دوژمنانی ساكینە هەمیشە هەوڵیانداوە كە دەنگی ئازادی ژنانی وەك ساكینە و هاوڕێكانی بێدەنگ بكەن بەڵام بۆیان نەچوەتەسەر، چونكە ئەمانە دەنگی میللەتێك بوون .
ساكینە جانسز و هاوڕێكانی ئەوەندە چالاك و زیرەك بوون گەر تیرۆر نەكرانیایە  بەدڵنیاییەوە دەبونە ئاستەنگی گەورە لەبەردەم دوژمانیاندا ، ئەمانە دەنگی ژنانی بەرخودان بوون هەربۆیە دوژمنانیان هەمو كاتێك هەوڵیانداوە لەناویان بەرن .
لە 9/1/2013 ساكینە جانسز و هاوڕێكانی بەناوەكانی ( فیدان دۆغان ) و (لەیلا سۆیلەماز ) لەپاریس تیرۆركران .
دوای تیرۆركردنیان لەڕۆژی 17/ 1/ 2013 تەرمەكانیان هێنایەوە شاری ئامەدی باكوری كوردستان و هەر لەوێش لەڕێوڕەسمێكی شایستەدا بەخاك سپێردران.