تائێستا ئەم سوودانەی بەپێ رۆشتنت زانیوە

تەندروستی 15/01/2020


چاودێر:
رۆشتنی ئاسای رۆژانە كاریگەرییەكی زۆر ئەرێنی هەیە لەسەر تەندروستی لەش بە پێی زۆربەی توێژینەوەكان. ئەوبیر و باوەرە راست نی یە كە هەندێك كەس هەست دەكەن كە رۆشتنی ئاسایی هیچ سودێكی نی یە! بەڵكو بەپێچەوانە رۆشتن بەپێ سودێكی ئێجگار زۆری هەیە لەبەرئەوەی:
1. یارمەتی رێكخستنی كێشی لەش دەدات.
2. كاریگەری زۆری هەیە لەسەر زیادكردنی بەرگری لەش لە دژ تووشبوون بە نەخۆشیەكان و بە تایبەتیش نەخۆشیە درێژ خایەنەكان ئەگەر كەسەكە بتوانێت رۆژانە ۳٠ـ٤٥ خوولەك رۆشتن بكات.
3. یەكێكە لە فاكتەرە سەرەكیەكانە بۆ كۆنترۆل كردن و كەمكردنەوەی خەمۆكی و دڵەراوكێ ،چونكە رۆشتن بەتایبەتی لە ژینگەی دەرەوەدا دەبێتە هۆی زیاتر دەردانی هۆرمۆنی دڵخۆشی. 
4. یارمەتی باشتر ئیش كردنی خانەكانی مێشك دەدات. بە پێی توێژینەوەكان كاتێك لەپێش تاقیكرنەوەوە كەسەكان وەرزشیان كردوە، ئەنجامی تاقیكردنەوەكەیان زۆر باشتر بووە وەك لە كاتەكانی تر.
5. یارمەتی رێكخستنی ئاستی شەكر دەدات لە خوێندا و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شەكرە كەم دەكاتەوە بە تایبەت لەو كەسانەی كە لە قۆناغی پێش شەكرەدان. 

سەرچاوە: د.ئەسرا كمال
 ماستەر لە زانستی خۆراك