24 تەن سێو لەناوبرا

ئابوری 15/01/2020


چاودێر
بەهۆی دەرنەچوون لەپشكنینی فیزیایی، لەمەرزی نێودەوڵەتی باشماخ، بڕی 24 تەن سێوی زەرد و سوری ئێرانی كاری لەناوبردنی بۆ ئەنجامدرا.
بەهێز لەتیف، لێپرسراوی كەرەنتینەی كشتوكاڵی باشماخ، رایگەیاند: ئەمڕۆ دوای ئەنجامدانی پشكنین بۆ ئوتومبێلێكی ئێرانی، كە بری ٢٤ تەن سێوی سور و زەردی ئێرانی هاوردەكردبوو، دواتر دەركەوت سێوەكان بۆ بەكارهێنان و خواردن شیاو نین.
ناوبراو، وتیشی " لەئەنجامی پشكنینی فیزیایی دەركەوت كە نەشیاون بۆ خواردن و بەو هۆیەشەوە، لەناوبران، ئەوەش بەئامادەبوونی لیژنەی تایبەت لەمەرزی باشماخ".