بڕێكی زۆر فستق رەوانەی ئێران كرایەوە

ئابوری 15/01/2020

چاودێر
بەهۆی دەرنەچوون لەپشكنین، دەروازەی حاجی ئۆمەران، بڕێكی زۆر فستەقی، دەرنەچووی گەڕاندەوە بۆ ئێران.
بەپێی راگەیەندراوێكی دەروازەی سنووری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران،  كە وێنەیەكی دەست (چاودێر) كەوتوە، هاتووە"دوێنێ سێشەممە یەك بار فستەق لە جۆری ئەكبەری ئێرانی كە بڕەكەی (1) تەن و (620) كیلۆگرام بوو، لەلایەن دەروازەكەوە گەڕێندرایەوە بۆ ئێران".
ئەوەشی خراوەتەڕوو،" لەلایەن بنكەی كۆنتڕۆڵی جۆری دەروازەكە و هۆبەی نمونەی خۆراك پشكنین بۆ بارە فستقەكە ئەنجام درا، بەڵام لەپشكنینی فیزیایی تاقیگەدا دەرنەچوو، وە لەگەڵ ستانداردی عێراقی ناگونجێت".