بەغدا.. ئەفسەرێكی پۆلیس كوژرا

عێراق 14/01/2020

noچاودێر: لەئەنجامی روبەڕووبونەوەی هێزەكانی پۆلیسی روبەڕبوونەوەی مادە بێهۆشكەرەكان، لەگەڵ ژمارەیەك بازرگانی مادەی هۆشبەر لەبەغدا، ئەفسەرێكی پۆلیس كوژرا.

سەرچاوەیەكی تایبەت بۆ چاودێر" وتی: روبەڕبوونەوە لەنێوان هێزەكانی پۆلیسی روبەڕبوونەوەی مادەی هۆشبەرو چەند بازرگانێكی مادەی هۆشبەر لەناوچەیەیك بەغدا روویداوە.

وتیشی: ئەفسەرێكی پۆلیس لەو روبەڕوبونەوەیە كوژراوەو دوو پۆلیسی تریش برینداربوون.