حاجی زادە: گیان وئابڕومان لەپێناو شۆڕش دەبەخشین

جیهان 14/01/2020


چاودێر: حاجی زادە فەرماندەی گشتی هێزە ئاسمانیەكانی ئێران، لەمەراسیمێكی یادی هەفتەی كوژرانی قاسم سولەیمانی، دووپاتی دەكاتەوە، ئەمریكا نەیتوانیوە وەڵامی هێرشەكانیان بداتەوە.

حاجی زادە، رایگەیاندوە:" بینیتان لەبەرامبەر هێرشەكانمان بۆ سەر گەورەترین سەربازگەی ئەمریكا لەناوچەكەدا، نەیانتوانی هیچ بكەن، هیچ هەڵەیەكیان لەدەست نەهات، ئێستا ئێران هەوری هێزی ناوچەكەیە".

باسی لەوەشكردوە:" گیان و ئابڕومان لەپێناو پاراستنی شۆڕشی ئیسلامی دەبەخشین و هەموو هێزەكانی سوپاو سەربازیەكان لەپێناو پاراستنی ئێران ئامادەن.