پەڕلەمانی كوردستان دەنگ بە پڕۆژەیاسای چاكسازی دەدات

کوردستان 14/01/2020

چاودێر:
بڕیارە ڕۆژی پێنج شەممە پەڕلەمانی كرودستان بەمەبەستی دەنگدان بە پڕۆەیاسای چاكسازی كۆببێتەوە.

سەرۆكایەتی پەڕلەمانی كوردستاندا لەنوسراوێكدا، بانگێشتی سەرجەم پەڕلەمانتارانی كوردستان دەكات، بۆئەوەی ڕۆژی پێنج شەممە بەشداربن لە كۆبوونەوەی ژمارە 15.
 
پەڕلەمانی كوردستان دوای گفتوگۆیەكی زۆر خوێندنەوەی بۆ پڕۆژە یاسای چاكسازی تەواوكرد، بەڵام هێشتا هەموو فڕاكسیۆنەكان ڕەزامەندی تەواویان لەسەر پڕۆژەكە نەداوە.