بنكەی روناكبیریی گەلاوێژ، پرسەنامەیەك ئاراستەی تەڵعەت تاهیری شاعیر دەكات

کوردستان 14/01/2020

چاودێر:

بنكەی روناكبیریی گەلاوێژ، بەبۆنەی كۆچی دوایی باوكی شاعیری كورد تەڵعەت تاهیر جێگری پێشووی سەرۆكی بنكەی روناكبیریی گەلاوێژ، پرسنامەیەكی ئاراستەی ناوبراو كرد، كە ئەمە دەقەكەیەتی:

بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی باوكی بەڕێزتان (حاجی تاھیری مەخموری)مان بیست، بەم بۆنە خەمناكەوە خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین، هیوا خوازین خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبوری بۆ ئێوە و خانەوادەكەشتان دەخوازین.