سەرکردایەتیی یەکێتی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
راگه‌یه‌نراوی كۆتایی یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
ئه‌مڕۆ رۆژی سێ شه‌ممه رێكه‌وتی 14/1/2020 ، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له شاری سلێمانی یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خۆی دوای كۆنگره‌ی چواره‌م ئه‌نجامدا, كۆبوونه‌وه‌كه به‌سه‌رۆكایه‌تی هه‌ڤال مسته‌فا چاوڕه‌ش وه‌ك به‌ته‌مه‌نترین ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی كۆبوونه‌وه‌كه ساتێك وه‌ستان بوو بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی رێگای رزگاری كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ,هه‌روه‌ها كۆبوونه‌وه سلاوی نارد بۆ گیانی رابه‌ری گه‌وره‌ی گه‌له‌كه‌مان جه‌نابی مام جه‌لال.هه‌روه‌ها كۆبوونه‌وه‌كه گفتوگۆی تێر و ته‌سه‌لی كرد له‌باره‌ی ته‌واوكردنی كاره‌كانی كۆنگره‌ی چواره‌م كه به ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی گشتی راسپاردووه .له كۆتاییدا كۆبوونه‌وه‌كه چه‌ند بڕیارێكی دا بۆ رایی كردنی كاره‌كانی:
1_ دانانی لیژنه‌یه‌ك بۆ پێداچوونه‌وه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆ ,به‌پێی بڕیار و راسپارده‌كانی ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی .
2_ بڕیاردرا ته‌واوی دامه‌زراوه و ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌رده‌وام بن له كاری ئاسایی رۆژانه‌ی خۆیان تا ئه‌وكاته‌ی په‌یكه‌ری تازه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی گشتی یه‌وه رێك ده‌خرێته‌وه .
3_ بڕیاردرا یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی به‌كراوه‌یی بهێلدرێته‌وه تا په‌سند كردنی په‌یڕه‌وی ناوخۆ .