70 هەزار دۆلاری خەرجی هاوسەرگیرییەكەیان بەخشییە نەخۆشخانەی هیوا

تەندروستی 12/01/2020

كچی یەكێك لە سەرمایە دارەكانی سلێمانی، لەگەڵ هاوسەرەكەیدا بڕیاریاندا كە خەرجی رۆژی هاوسەرگیرییەكەیان ببەخشنە نەخۆشخانەی هیوا
بانە ئاسۆ، كچی سەرمایەدار ئاسۆ حاجی محەمەد بامۆكی، تێچوی خەرجی هاوسەرگیرییەكەیان كردە دیاری بۆ نەخۆشخانەی هیوا كە تایبەتە بە نەخۆشی شێرپەنجە.
تێچووی هاوسەرگیرییەكەیان بۆ كڕینی ئامێری تیشك‌و چارەسەری مۆخ تەرخانكرد كە نرخەكەی( 70 هەزار )دۆلارە.