ئەمریكا هەڕەشەیەكی توند لەبەغدا دەكات،پارەی نەوتی عیراق بلۆك دەكەین

ڕاپۆرت 12/01/2020


ئا / رەمەزان شێخانی 
سەرباری بەرز بوونەوەی ئەو دەنگانەی كە داوای دەركردنی هێزی بیانی دەكەن لەعیراق بەتایبەت پاش كوشتنی ژنراڵ قاسم سولێمانی فەرماندەی باڵای سوپای قودسی سەر بە سوپای پاسدران و ئەبو مەهدی موهەندیس جێگری فەرماندەی میلیشیاكانی حەشدی شەعبی لەعیراق ،تا ئێستاش ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا سورە لەسەر مانەوەی هێزەكانی وڵاتەكەی لە عیراق.
 واشنتۆن هەڕەشەی سەپاندنی سزای بەسەر عیراقدا كرد ئەگەر سەركردە سیاسیەكان داوای دەركردنی هێزە كانی ئەمریكا لە عیراق بكەن.
رۆژنامەی گۆڵ سترێت جۆرناڵی "ئەمریكی بڵاویكردوەتەوە واشنتۆن هەڕەشەی كردوە لەعیراق كە لەو ملیارەها دۆلارە بێبەشی دەكات كەلە بانكەكانی ئەمریكا هەڵیان گرتوە.
رۆژنامەكە بڵاویكردوەتەوە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا هەڕەشەی لە بەغدا كردوە كە ئەو حیسابە بانكیەی عیراق بلۆك دەكات كە لە بانكی ناوەندی ئەمریكا هەڵیگرتوە.
عیراق ئەو بانكە بەكاردەهێنێت بەمەبەستی هەڵگرتنی ئەو ملیارەها دۆلاری كە لە داهاتی فرۆشتنی نەوت دەستی دەكەوێت.
هەڕەشەكەی ئەمریكا ئەگەر ببێت بە بریار مانای وایە عیراق ناتوانێت هیچ پارەیەك لەو حیسابە بانكیە وەرگرێتەوەو بەوەش سیستمی بانكی عیراق هەرەس دەهێنێت و ئابوری ناوخۆ تووشی ئیفلیج بوون دەبێت.
رۆژنامەكە بڵاویكردوەتەوە رۆژی چوارشەممەی رابردوو بەرپرسێكی باڵای ئەمریكا لە پەیوەندییكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی كاربەرێكەری عیراق باسی لەوسزایانە و زیانەكانی ئەو سزایەیی لەسەر عیراق بۆ روونكردوەتەوە.
جێبەجێكردنی بریاری بلۆك كردنی ئەو حیسابە بانكیەی عیراق بەهەنگاویەكی مەترسیدار دادەنرێت.
سەرەتای ئەم مانگە پەرلەمانی عیراق داوای دەركردنی هێزی بیانی كرد لەعیراق و بریارەكە لەلایەن عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی كار بەرێكەری عیراقەوە پشتیوانی لێكرا.
ئەم بریارەی پەرلەمانی عیراق لەدژی كوشتنی قاسم سولێمانی فەرماندەی باڵای سوپای قودس و ئەبومەهدی موهەندیس جێگری فەرماندەیی دەستەی حەشدی شەعبی هات كە لەهێرشێكی ئاسمانی ئەمریكادا لەنزیك فرۆكەخانەی بەغدا كوژران ،بەغدا هێرشە ئاسمانییەكەی عیراقی بە پێشێلكردنی سەروەری خاكی عیراق ناوبرد، 
لەدژی بریارەكەش دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا هەڕەشەی سەپاندنی سزایەكی توندی لەعیراق كرد گەر بریارەكە پەسەند بكرێت.
 لە ئێستادا لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەدژی داعش كەلەساڵی 2014 دامەزرێنەرا  نزیكەی 5هەزار سەربازی ئەمریكا لەچەند بنكەیەكی سەربازی لەعیراق جێگیر كراون
بانكی یەدەگی فیدراڵی ئەمریكا دەسەڵاتی بێبەشكردنی ئەو وڵاتانەی هەیە كە سزایان بەسەردا دەسەپێندرێت،
ساڵی 2015 ئەو بانكە حیسابێكی بانكی حكومەتی عیراقی بلۆك كرد بۆ چەند هەفتەیەك چونكە گومان دەكرا بڕێك دارایی عیراق بۆ بانكەكانی ئێران و رێكخراوی داعش دزەیان پێكرابێت هەرچەندە هیچ بەرپرسێكی بانكی فیدراڵی ئەمریكا و وەزارەتی دەرەوەو باڵیۆزخانەی عیراق هیچ لێدوانێكیان لەوبارەیەوە ئاشكرانەكرد.
بانكی فیدراڵی ئەمریكا خزمەتگوزاری بانكی پێشكەش بە 250 بانكی ناوەندی و دامەزارەكانی حكومەت دەكات لەسەرتاسەری جیهاندا. 
بەگوێرەی زانیاریەكانی ۆڵ ستریت جۆرناڵ عیراق تاكۆتایی ساڵی 2018 نزیكەی 3ملیار دۆلاری لەو بانكە هەڵگرتوە.
سكای نیوز