تەندروستی

بۆ خۆ پارارستن لە سەرمای زستان، بەهارات بخۆن

09/01/2020


 كەڵك وەرگرتن لە بەهاراتەكان تایبەت بە هیچ وەرزێك نییە و لە هەموو وەرزەكاندا تایبەتمەندی و سوودی خۆیان هەیە، بەڵام هەندێك لە بەهاراتەكان بەهۆی تایبەتمەندیی جیاوازەوە، لەگەڵ وەرزی سەرمای زستان گونجاوترن و كاریگەرییان هەیە لەسەر گەرمبوونەوەی جەستە، بۆ نموونە زەنجەبیل، دارچین، بەهاراتی هیندی، مێخەك؛ زیرە و هێل باشترین جۆری بەهاراتەكانن بۆ وەرزی سەرما، چونكە جگە لە بەرهەمهێنانی گەرمایی بۆ جەستە، سیستەمی بەرگریی لەشیش لەبەرامبەر بە نەخۆشییەكان بەهێز دەكەن.