وەڵامی سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان دەدرێتەوە

ئابوری 08/01/2020

چاودێر
بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی هەرێم، لەوەڵامی سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لەپارلەمانی كردستان، ئاشكرایكرد، هاوردەكردنی مریشكی بەستوو پارچەكانی ئازادە بۆ هەموو بازرگانێك و قۆرخ نەكراوە لە بەرژەوەندی هیچ كەس و كۆمپانیایەك.

 
ئەمەش دەقی روونگردنەوەكەیە...
ئەم ڕوونكردنەوە تایبەتە بە نوسینێكی عەلی حەمە ساڵەح، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەسەر بابەتی داخڵكردنی مریشكی بەستوو،  بۆ ئەم مەبەستە ئەم خاڵانە بۆ ڕای گشتی دەخەینەڕوو:
1- هاوردەكردنی (مریشكی بەستوو پارچەكانی) بۆ ناو هەرێم قەدەغە نەكراوەو لە هیچ وەزارەت و دام و دەزگایەكی هەرێمەوە ڕانەسپێردراوین بۆ قەدەغە كردنی.
2- (مریشكی بەستوو پارچەكانی) بە پێی ڕۆژنامەی كشتوكاڵی وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم بۆ ساڵی 2019 ڕێگەی پێدراوە بە هاوردە كردنی بە درێژایی ساڵ و رەسمی زیادەی بە بڕی (250000) دوو سەدو پەنجا هەزار دینار وەك (پاراستنی بەرهەمی ناوخۆ) لە سەر دانراوە.
3- حكومەتی فیدراڵ بە پێ ی بڕیاری سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵ ژمارە 224 ی ساڵە 2018 ڕەسمی پاراستنی بەرهەمی لەسەر (مریشكی بەستوو پارچەكانی) داناوەو لە چوارچێوەی بڕیاری ژمارە 13ی ساڵی 2019 دا حكومەتی هەرێم جێبەجێ ی كردووە.
4- هاوردەكردنی مریشكی بەستوو پارچەكانی ئازادە بۆ هەموو بازرگانێك و قۆرخ نەكراوە لە بەرژەوەندی هیچ كەس و كۆمپانیایەك.
5- هەر بابەتێكی خواردەمەنی كە داخلی هەرێم بێت پشكنینی تەواوی (فیزیاوی، كیمیاوی، بایۆلۆجی) بۆ دەكرێت و دوای دەرچوونی لە پشكنینەكان ئەوكات ڕێگەی دەدرێت.
6- حكومەتی فیدراڵ بۆ ماوەیەك ئەم بابەتەی قەدەغە كردبوو، بەڵام لە ئێستادا بە پێی مۆڵەت ڕێگەی دەدات، لەبەر ئەوەی بەرهەمی ناوخۆیی توانای پڕكردنەوەی بازاری نییە.