ئه‌مریكا و سه‌رۆك تره‌مپ د‌رك به سه‌روه‌ری "كوردستان" ده‌كه‌ن
لوقمان غه‌فوور
له دوای تویته‌كه‌ی ماركۆ رۆبیو ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پیران له‌سه‌ر ویلایه‌تی فلۆریدا كه نوسیبووی:"ره‌نگه ئێستا كاتی ته‌واوی سه‌ربه‌خۆی كوردستان بێت، ئه‌وه‌ی كه ئێستا له باكوری عیراقه". سات له‌دوای سات له میدیاكانی ئه‌مریكاوه خه‌ڵك قسه‌ی له‌سه‌ر ئه‌كات و میدیاكان جۆشی ئه‌م بابه‌ته ده‌ده‌ن و ده‌یانه‌وێت رای گشتی ئه‌مریكا و سیناتۆر و ئه‌كادیمییه‌كانی له‌سه‌ر بزانن.
له‌به‌رنامه‌كانی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 6ی جێنیوه‌ری كه‌ناڵی فۆكس نیوز خاتوو د. كانتا ئه‌حمه‌د پزیشكی ده‌روونییه له‌باڵێۆزخانه‌ی عیراق له‌به‌غدا و دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر له عیراق گه‌ڕاوه‌ته‌وه پێیوایه كورد گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌یه له خۆرھەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەکە تائێستا سه‌ربه‌خۆ نه‌بێت، 48 ملیۆن كه‌س له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بێ ده‌وڵه‌ته. وتیشی:"كوردستانی عێراق 16% ی عیراق پێكده‌هێنێت و 8 ملیۆن كه‌س تێیدا ده‌ژی تا ئێستا چاوه‌ڕێی بڕیاری عێراقن له رووی ئابورییه‌وه له‌كاتێكدا له‌چاو عێراقدا پێشكه‌وتنی به‌رچاوی به‌خۆوه دیوه. یه‌ك له‌وانه‌ی كه منی سه‌رسام كردووه له‌په‌رله‌مانه‌كه‌یاندا ژنێكی زۆری تێدایه".
كاتێك لێیان پرسی بۆچی كورد به‌شداری دانیشتنه‌كه‌ی نه‌كرد له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، وتی:"له‌به‌رئه‌وه‌ی كورد هه‌میشه هاوپه‌یمانی ئه‌مریكا بووه، كورده‌كان قه‌د ئه‌وه‌یان بیر ناچێته‌وه كه سه‌رۆكی پێشوو جۆرج بۆش، سه‌دام حوسێنی بۆ رووخاندن".
لێیان پرسی ئێران له‌رێگه‌ی شیعه‌وه داوای ده‌ركردنی ئه‌مریكا ئه‌كات له عیراق، له وه‌ڵامدا وتی" "بنكه‌ی سه‌ره‌كیمان ده‌مێكه هه‌ولێر بووه بۆیه له‌ئێستا ئه‌مریكا پێنج بنكه‌ی سه‌ربازی بنیاتده‌نێت له كوردستان كه سێیان نۆژه‌نده‌كرێنه‌وه و بینای كونسلی هه‌ولێر بنیاتده‌نرێت كه زۆر گه‌وره‌تره له‌وه‌ی به‌غدا و ده‌ستوبرد له‌ته‌واوكردنی ده‌كرێت".
ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه به‌روونی ئه‌مریكا پلانی هه‌یه بۆ گواستنه‌وه‌ی به‌شی گه‌وره‌ی كاره‌كانی بۆ هه‌ولێر. وتیشی: "ئێمه باڵێۆزخانه‌ی به‌غدا جێناهێڵین، به‌ڵام ئه‌توانین كونسولیه‌ی نوێیه‌كه‌ی هه‌ولێر بكه‌ین به ئه‌لته‌لناتیڤی به‌غدا".
باسی له‌وه‌شكرد راسته ئێستا كوردستان به‌شێكه له‌عیراق به‌ڵام ئه‌مریكا و سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ د‌رك به سه‌روه‌ری كوردستان ده‌كه‌ن، وتیشی: "ئه‌وه ئێرانه ئه‌یه‌وێت عێراق لاواز بێت، ئه‌و فیدرالییه‌ی عێراق له‌ناوبه‌رێت، عێراق بخاته ژێر ره‌حمه‌تی خۆیه‌وه".
ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه كه كوردستان پرۆ-ئه‌مریكا و پرۆ-ئیسرائیل-ن، سوننه‌كان-یش هاوپه‌یمانێكی پلۆرالن.
كاتێك هاته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه كاری قاسم سوله‌یمانی چۆن بووه له عیراق، وتی: سوله‌یمانی كه‌سێكی خۆێنمژ و تیرۆریست و تاوانباره، سوله‌یمانی نه‌ك كه‌سێكی تیرۆریستی ناوخۆییه به‌ڵكو تیرۆریستێكی جیهانییه. نه‌ك ته‌نیا ئه‌وه وایلێهاتبوو هه‌ره‌شه‌ی له‌سه‌ركرده عیراقییه‌كان ده‌كرد به‌كوشتن ئه‌گه‌ر نه‌چنه ژێر ركێفییه‌وه.
هه‌روه‌ها له كه‌ناڵی سێ ئێن ئێن مایكل ماكول له لیژنه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا، وێرای ئه‌وه‌ی باسی گرنگی كوشتنی سوله‌یمانی كرد، له بڕگه‌یه‌كدا باسی له‌وه‌كرد كه ئه‌وان ئاگاداری كورده‌كان له بنیاتنانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عیراقه‌وه كێشه‌ی گه‌وره‌یان له‌گه‌ڵ شیعه‌ی عیراق هه‌یه و هه‌مووی هه‌نگاوێك بنێن مافیانه.
ره‌نگه ئه‌م لێدوانانه له‌م كاته‌دا به‌شێكی په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی به‌و ململانێ تونده‌وه هه‌بێت كه ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه‌تی به‌ڵام گرنگیشه ئه‌وه بزانرێت كه پڕكردنی رای گشتی ناوخۆی ئه‌مریكا و زانینی دیدو تێڕوانینی سیناتۆر و كه‌سه دیاره‌كانی ناو كۆشكی سپی بۆ كورد گرنگه.
له‌هه‌مانكاتدا سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ نامه‌یه‌ك به‌ناوی عه‌میدی فه‌یله‌قی پیاده‌ی ده‌ریاوانی ئه‌مریكا ولیام سیلی سێیه‌م، سه‌ركرده‌ی گشتی كاره‌كان له‌عیراق و هاوپه‌یمانی سه‌ربازی به‌سه‌ركردایه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بڵاوكرایه‌وه كه پێده‌چێت راست نه‌بێت به‌زمانێك نووسراوه كه باس له‌وه‌ده‌كات كه له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوو هێزه‌كان ئه‌كشێنینه‌وه.
له‌دوای ئه‌م هه‌واڵه‌وه پێنتاگۆن نادروستی هه‌واڵه‌كه‌ی راگه‌یاند و ته‌ئكیدی له‌وه‌كرده‌وه كه ئه‌مریكا عێراق به جێناهێڵێت.
هه‌روه‌ها ماسیۆ كروینیگ جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری سكوكروفت-ی ئاسایش و ستراتیژیه‌تی ئه‌مریكا، ئه‌گه‌ر حكومه‌تی عیراق ئه‌مه‌ی له‌به‌ردڵی ئێران كردبێت ئه‌وا تووشی هه‌ڵه‌یه‌كی خراپ بووه چونكه ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌نێوان ئه‌مریكا و عێراق هه‌یه كه به رێككه‌وتنی سۆفا ناسراوه ساڵی 2009 نوێكرایه‌وه، قازانجی عیراق له كشانه‌وه‌ی له‌م رێكه‌وتنه هه‌موو فرۆكه‌ی ئێف 16ی ئه‌مریكیی ده‌سگیرده‌بێت، به‌ڵام زیانی بۆ عیراق ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر عیراق بكشێته‌وه ئه‌بێت 120 ملیار دۆلار بدات به ئه‌مریكا.
رۆژی 5ی جێنیوه‌ری په‌رله‌مانی عیراق ده‌نگیدا له‌سه‌ر به‌جێهێشتنی ئه‌مریكا له‌ناو خاكه‌كه‌ی به‌ڵام وه‌ك زانراوه په‌رله‌مان ناتوانێت بڕیار ده‌ربكات ئه‌بێت پرۆژه‌یه‌ك ئاماده‌بكات بۆ ده‌نگدان و ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت و حكومه‌تی عیراق جێبه‌جێی بكات.