نانسی عەجرەم بریندار دەبێت

سۆشیال میدیا 05/01/2020


چاودێر: دز دەچێتە ماڵی  ژنە هونەرمەندی بەناوبانگی لوبنانی نانسی عەجرەم و دواتر تەقەی لێدەكرێت و دەكوژرێت،  سەرەڕای برینداربوونی خۆی هاوسەرەكەشی دەستگیردەكرێت.

میدیاكانی لوبنان ئاشكرایانكردوە، لەلایەن دادوەرەوە دكتۆر فادی هاشم هاوسەری نانسی عەجەرەم دەستگیركراوە، بەمەبەستی لێكۆڵینەوەو تێپەڕاندنی رێكاری یاسایی".

ئاماژە بەوەشدراوە:" دزێك كە رەچەڵەكی سوریی  بووە بەناوی محەمەد حەسەن موسا، بەمەبەستی دزیكردن  لەناوچەی كەسرانی لوبنان چووەتە ناو ڤیلاكەی نانسی عەجرەمەوەو پاسەوانە تایبەتەكانی تێپەڕاندوەو دواتر لەگەڵ هاوسەرەكەی روبەڕوو بوونەتەوەو كوژراوە.

هەر لەو رووبەڕووبونەوەشدا نانسی عەجرەم بەسوكی برینداربووە.