ئاگاداری گۆرانكارییەكانی پێستت بە

تەندروستی 04/01/2020


گۆڕانكارییەكانی پێست ئاماژەن بۆ چەند نەخۆشی و پێویستییەك.
1- هەڵئاوسانی خوار چاوەکان
لە ئەنجامی خۆراکی ناتەندروستەوە دروست دەبێت، کاتێک رێژەیەکی زۆر لە خوێ دەخۆیت ژێرچاوەکانت توشی هەلئاوسان دەبن، هەروەها کەمخەوی هۆکارێکی دیکەیە.
.
2- وشکی پێست
وشکی پێست کاتێک کە بە کرێمی شێدارکەرەوەش چارەسەر نابێت، دەکرێت بەهۆی کەم خواردنەوەی ئاوەوە دروست بوبێت و واتای ئەوەیە رێژەیەکی کەم لە ئاو دەخۆیتەوە.
.
3- دروستبونی چرچی روخسار
کاتێک پێست توشی زو پیربون دەبێت لە تەمەنێکی کەمدا بە واتای ئەوە دێت پێست رێژەیەکی کەم لە کۆلاجینی تێدایە، پێویستە گرنگی بەو خۆراکانە بدەیت کە کۆلاجینی پێست بەرزدەکەنەوە.
.
4- دروستبونی پەڵە
دەکرێت بەو واتایە بێت رێژەیەکی زۆر لە خۆر بەر پێست دەکەوێت و بەبێ بەکارهێنانی دژە خۆر دەچیتە دەرەوە.
.
5- زیپکە
کاتێک بێ هۆکار زیپکە دروست دەبێت دەکرێت نیشانەی ئەوە بێت رێژەیەکی زۆر لەشەکر دەخۆیت، یان سترێسی زۆرت هەیە.