ژمارەی گەشتیارانی هەرێمی كوردستان لەسەری ساڵی نوێدا ئاشكراكرا

ئابوری 04/01/2020

 وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لە سەری ساڵی نوێدا 167 هەزار گەشتیار هاتونەتە هەرێمی كوردستان.
نادر رۆستی، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ خەندان نێردراوە رایگەیاندوە، لە رۆژانی 27 تا 1ی ئەم مانگە، 167 هەزار گەشتیار بۆ ئاهەنگەكانی سەری ساڵ هاتونەتە هەرێمی كوردستان كە بەشی زۆری گەشتیاران لە خوار و ناوەڕاستی عێراق بوە. 
 هەروەها ئاماژەی بەوەشكردوە، بەشی زۆری گەشتیاران لە خوار و ناوەڕاستی عێراق بوە، كە ڕێژەكەیان زیاتر لە 78%  بو، ژمارەی گەشتیاران زیادی كردوەو 17 هەزار گەشتیار لە سەری ساڵی پار زیاتر بوە.
لەبارەی ژمارەی گەشتیاران بۆ شارەكانی هەرێمی كوردستان نادر رۆستی دەڵێت، "گەشتیارانی ناو شارەكانی هەرێم هەژمار نەكراون، بەڵكو تەنیا ئەوانەی لە دەروازە و بازگەكان و فڕۆكەخانەكان هاتونەتە هەرێم هەژمار كراون".