ئاسۆ عومەر سوارە لە تەمەنی ٥٦ ساڵیدا کۆچی دواییی کرد

ڕەخنەی چاودێر 30/12/2019

ڕەخنەی چاودێر

 

هونەرمەند و پێشکەشکاری کورد ئاسۆ عومەر سوارە لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٣٠ـی ١٢ـی ٢٠١٩، ئاسۆ عومەر سوارە بە هۆی جەڵدەی دڵەوە ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

ئاسۆ عومەر سوارە، سینەماکار، شانۆکار و پێشەشکار بوو. ئەو هاوکات ئەندامی بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ بوو.

ئاسۆ عومەر سوارە لە ساڵی ١٩٦٣ لە دایک بووە و بە ڕۆڵبینینی لە درامای گەردەلوول و فیلمی سینەمایی ژانی گەل ناسرابوو.

بە ناوی سەرۆک و هاوڕێیانی لە بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ، پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی بنەماڵەکەیان دەکەین و بە هیواین دواخەم بێت.