سامانی دەوڵەمەندەكانی جیهان نزیكەی 1.2 تریلیۆن دۆلار زیاد دەكات

ئابوری 29/12/2019


سامانی 500 دەوڵەمەندی جیهان نزیكەی 1.2 تریلیۆن دۆلار زیاد دەكات ،و ملیاردێرێكی فەرەنسی دەبێتە دووەمین دەوڵەمەندی جیهان پاش ئەوەی سامانەكەی 100 ملیار دۆلار تێئەپەرێنێت.
ئاژانسی "بلۆمبێرگ" ی ئەمریكی لە راپۆرتێكیدا سەبارەت بەسەروەت و سامانی 500 ملیارد دێری جیهان بڵاویكردوەتەوە لەم ساڵدا سەرمایەكانیان نزیكەی 25% زیادی كردوەو وگەیشتوەتە 2.9 تریلیۆن دۆلار.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە "برنارد ئارنۆگ ملیاردێری فەرەنسی توانیویەتی سامانەكەی خۆی لەم ساڵدا 36.5 ملیار دۆلار زیاد بكات بەوەش بوەتە سێسیەم دەوڵەمەندی جیهان و لە ئێستادا خاوەنی 100 ملیار دۆلارە
بە گۆێرەی ئاژانسەكە لە ساڵی 2019 سامانی 52 ملیارددێر كەمی كردوەو بە جیف بیزۆس ەوە كە دەوڵەمەندترین كەسە لە جیهاندا و سەرۆكی كۆمپانیای ئامازۆنە بۆ بازرگانی ئەلیكترۆنی كە سامانەكەی نزیكەی 9 ملیارد دۆلاری كەمی كردوە چونكە پارەیەكی زۆری دابوە هاوسەرەكەی  كە لێی جیابوەتەوە.
 سەرباری ئەوەش بەڵام تا ئێستاش جێف دەوڵەمەدترین كەسە لە جیهان دا بە تایبەت پاش ئەوەی بەشێوەیەكی چاوەرواننەكراو پشكی فرۆشتنی كۆمپانیاكەی لە وەرزی جەژنەكاندا بەرزبونەوەیەكی چاوەرواننەكراوی بەخوەوە بینی.
بلۆمبێرگ" ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە كە 172 ملیارد دێری ئەمریكی بڕی سامانەكانیان نزیكەی 500 ملیارد دۆلار بەرزبوەتەوە لەو كەسانەش " مارك زوكربێرگ " دامەزرێنەری كۆمپانیای فەیس بووك كە سامانەكەی نزیكەی 27.3 ملیار دۆلار زیادی كردوە.
بیل گێتس خاوەنی كۆمپانیای مایكرۆسۆفت 22.7 ملیار دۆلار سامانەكەی زیادی كردوە 
ئاشكراشی كردوە ژمارەی ملیارددێرەكانی چین زیادیان كردوەو و گەیشتوەتە 54 ملیاردێر بەوەش بوەتە دووەمین وڵات لە رووی ژمارەی ملیارد دێرەكانەوە لە پاش ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا
بەگوێرەی راپۆرتەكە سەروەت و سامانی "هی زیانجیان" دامەزرێنەری كۆمپانیای فێنككەرەوە لە چین بەرێژەی 79% زیادی كردوەو سامانەكەی گەیشتوەتە 23.3 ملیار دۆلار.