ناوەڕۆكی چیرۆكەكانی سوركین و كۆمەڵگەی رووسيا

ڕەخنەی چاودێر 29/12/2019

چاودێر: ئامادەكردنی "سامان یاروەیس" 
  فلادیمێر سوركین نوسەرێكی شەرمۆك و بێدەنگ،دوای چەندین ساڵ چیرۆك نوسین، 15 ساڵ پێش ئێستا نازناوی نیشتمانی وەرگرت و توندوتیژی لەناو نوسینەكانیدا رەنگدانەوەیەكی گەورەی هەیە.

 لەسەر ئەوەی بۆچی توندوتیژی دەبێتە ناوەڕۆكی سەرەكی چیرۆكەكانی سوركین دەڵێت:" توندوتیژی سەرتاپای ئەو كۆمەڵگەیەیی كە تیایدا دەژیم بەشێوەیەكی قێزەون داپۆشیە، دەوڵەمەتمەداران هەمیشە خۆیان بە نوێنەری باشترین و مەعنەوی  كۆمەڵگە دەزانن و ئەركی خەڵك بەس ئەوەیە تەنها رازی بێت بەو ژیانەی هەیەتی و بەرگە بگرێت".

" هەربۆیە كاتێك كارمەندێكی ئاسایی دەوڵەت كێشەیەكی خۆی چارەسەرناكات، ئەوە لەراستیدا تۆڵەی ئەوە لەخەڵك دەكاتەوە، لەم سیستمەدا هەر كەسێك لەهەر پێگەیەك دەسەڵاتی هەبێت بەشێوەیەكی بێ بەزەییانە بەكاری ئەهێنێت، ئەم شێوەی ژیانە هەموو رۆژێك دووبارە ئەبێتەوە".
سوركین لە رۆمانی " رۆژگاری دیكتاتۆرێك" داهاتووی نزیكی روسیا  پێشبینی دەكات، كە دیكتاتۆرێك بەهاوكاری ژمارەیەك لەگاردی نهێنی ئەمنیەتی دەست بەسەر دەوڵەتدا دەگرن و دەسەڵاتی خۆیان ئەسەپێنن، لەم رۆمانە خەیاڵیە لە دیدی سوركین ئایندەی روسیا جیاوازیەكی ئەوتۆی نیە لەگەڵ ئێستایدا".

فلادیمێر سوركین،  بیانووی هاوشێوەبوونی سیستمی دەسەڵاتداری روسیا، لەگەڵ چوار ساڵی رابردوو، بەم شێوەیە  باس دەكات((" تاكو ئەوكاتەی دوو بەرەكی لەنێوان دەسەڵاتداران و خەڵكدا هەبێت، شتێك لەروسیا ناگۆڕێت،حكومەت پیرۆزی بەخۆی دەدات، هیچ چاوەڕوانیەكی ئەوتۆ لەخەڵك ناكات، تەنها ئەوە نەبێت كە ئەبێت ستەملێكراو قوربانی بێت، خەڵكی روسیا تەنها دروستكەری خواردنەكەن و بۆ دەسەڵاتداران نۆكاو لێدەنێن".
لە چیرۆكەكانی پێشووی سوركین، بەناونیشانی" سەهۆڵ"  كەسایەتیەكانی چیرۆكەكە بە چەكوشی سەهۆڵی روبەڕووی ئازار دەبنەوەو هێرشیان دەكرێتەسەر، و ئەو بەرهەمەكانی تریش بەزۆری توندوتیژی گفتوگۆو  ئازاری سێكسی و  قێزەون و توندوتیژی جەستەی  تێدا وێناكراوە". 

بەوتەی پاول پیرشتاین یەكێك لە نیگاركێشانی رێبازی نوێگەری روسیا، نوسینەكانی سوریكن، بەشێوەیەكی هونەری و سەرنجڕاكێش خوێنەر دەباتە ناو چوارچێوەیەكی جادووییەوە، كەلەئەدەبیاتی دەوڵەمەندی روسیا ریشەیەكی مەزنی هەیە، هەركە سەرنجی خوێنەری بۆخۆی راكێشا، لەپڕێكدا وەك ئەوەی پەلەپیتكەی  نارنجۆكەكە رابكێشێت، ناوەڕۆكی نوسینەكانی دەباتە ناو جەستەی خوێنەرە، بۆیە سوركین  دەیەوێت شۆكێك لە ویژدانی كەسەكە دروست بكات".