سۆشیال میدیا

دادگای توركیا: ماڵپەڕی ویكیپیدیا سەرپێچییە لەسەر ئازادی رادەربڕین

28/12/2019

دادگای باڵای توركیا ڕۆژی پێنجشەممە بڕیارێكی لە بەرژەوەندی ماڵپەڕی وەرگرتنی زانیاری ویكیپیدیا دەركرد و وتی "كۆت و بەندەكانی حكومەتی توركیا لەسەر ئەو ماڵپەڕە سەرپێچییە لە ئازادی ڕادەربڕین".
توركیا لە مانگی 4 ی ساڵی 2017 ماڵپەڕی وەرگرتنی زانیاری بە ناوی ویكیپیدیای قەدەغە كرد و تاوانباری كرد بەوەی كە بەشێكە لە " هەڵمەتی لەكەداركردن" دژ بە وڵاتەكە پاش ئەوەی ماپلەڕەكە ئامادە نەبووناوەڕۆكەكانی ئەو زانیاریانە لابەرێت كە توركیا گوایە پشتیوانی لە گروپی تیرۆرستی دەوڵەتی ئیسلامی كردووە.
دەستڕاگەیشتن بە ویكیپیدیا و هەمو بەشەكانی زمانەكانی بە پێی یاسایەكی كە ڕێگە دەدات بە حكومەت بۆ قەدەغەكردنی ئەو ماڵپەڕانەی پێی وایە هەڕەشەن بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانیڕاگیرا.
ویكیپیدیا ئامادە نەبوو بابەتەكە لابدات و گوتی دژی سانسۆركردنە. لە مانگی پێنجی ساڵی 2017 ئەو داواكەی بردە دادگای دەستوری پاش ئەوەی قسەكردن لەگەڵ كاربەدەستانی توركیا سودی نەبوو لە دادگاكانی نزمتردا سەركەوتوو نەبوو.
ئاژانسی دەنگوباسی ئەنادۆڵو دەڵێت دادگای دەستوری بڕیاری داوە ئەو قەدەغەكردنە بە ئەندازەی سەرپێچیكردن لە ئازادی ڕادەربڕینە.
هەتا ئامادەكردنی ئەم هەواڵە حكومەتی توركیا هیچ لێدوانێكی لەبارەی بڕیارەكەی دادگاوە نەداوە.