چیرۆكی ژنانی سیخوڕو رازەكانیان

ڕاپۆرت 28/12/2019

ئامادەكردنی : سامان یاروەیس

بەپێی مێژوو، ژنان  هەمووكات بۆ كاری سیخوڕی بە جوانی و شۆخی وسەرنجڕاكێشانیانەوە بەستراونەتەوە، لەوانەیە بەو مانایە بێت شۆخی و جوانیەكەیان تەنها چەكێك بووە كە بتوانن سودی لێوەربگرن تاكو لەكارەكانیان بەكاری بهێنن، ئەو زانیاریانەی لەلایەن تۆڕی فوركادەوە كۆدەكرایەوە، سەرنج راكێش بوون، یەكێك لە سەرمایەكانی فوركاد كچێكی تەمەن تەمەن20ساڵان  بەناوی جین روسۆ بوو، كە بە پێنج زمان دەیتوانی قسەبكات، و وەك وەرگێڕی زمانی ئەڵمانی كاری دەكرد،  رۆسۆ لەدەوروبەری ئەفسەرانی سوپای ئەڵمانیای نازی دەسوڕایەوە تاكو بتوانێت لەو رێگەیەوە سود لەسادەییان وەربگرێت و نهێنیە نەوتراوەكان ئاشكرا بكات، هەر لەو رێگەیەوە توانیبووی تەكەكنەلۆژیای دروستكردنی موشەكی ڤی-2 كەیەكەمین موشەكی بالیستیكی بوو بەدەست بهێنێت.
ئایا ژنانی سیخوڕ بۆ كاری سیخوڕی دەگونجێن؟، ئەگەر وایە ئەوە دەتوانن چ رۆڵێك بگێڕن؟ لێهاتوویان چەندێكە؟، ئەمە ئەو پرسیارانە بوون كەلەسەردەمی مەكسول نایت،  ئەفسەرێكی ئێم ئای فایۆ- ئاژانسی زانیاریەكانی بەریتانیا خرایەڕوو.
جەنگی جیهانی دووەم لەدەرەوەی نوسینگەگەی ئەو دەستی پێكردو پبیتسكریگ  یان جەنگی گەورەی ئەوروپا  ". Powerful war"  لەنەواڵەكردن بینی بوو.
لەبەریتانیا وەكو هەرشوێنێكی تری جیهان، هێزەكانی زانیاری لەلایەن كەسانی چینە بەرزەكانەوە كە هیچ رێگەیەكیان جگە لەكەسانی ئاستی خۆیان نەدەدا پێكدەهێنران، بەڵام بەبڕوای نایت، بوونی سیخوڕێكی ژن دەتوانێت  سودی زۆری لێوەربگیرێت.   

لەیاداشتێكیدا بەناونیشانی" بابەتی رەگەزایەتی، لەبارەی سود وەرگرتن لەژنان وەكو سیخوڕ" نایت شیكردنەوەی  بۆ ئەوە كردوە كە چۆن ژنانی سیخوڕ دەتوانن بۆ وەرگرتنی زانیاری لە پیاوان رۆڵێكی هەنگبازانە بگێڕن
جەختدەكاتەوە، هەموو ژنێك ناتوانێت ئەم رۆڵە بگێڕێت، ئەوانەی كە نە " شۆخیەكی زۆری سێكسیان هەیە، یان ئەوانەی كە هیچ شۆخیەكی سێكسیان نیە"، ئەوەش دەخاتەڕوو كە دروست وەكو پەندێكی پیشینانە كە دەڵێت" شلەیەكی باش نە زۆر گەرمە و نەزۆر سارد، ژنانی سیخوڕیش دەبێت خاوەن تایبەتمەندیەكی كەسایەتی لەو شێوەیە بن".
ئەگەر ژنێك " شۆخی سێكسی لەدەست دابێت" كارێزمای پێویستی بۆ هەنگبازكردنی ئامانجی دیاری كراو نیە، و ئەگەر" شۆخیەكی سێكسی زیاد لە ئاستی هاوسەنگی هەبێت" ئەوە سەرۆكەكەی تووشی وروژاندن دەكات.
نایت نوسیویەتی" ئەوەی كەپێویستمانە، ژنێكی عاقڵە كە بتوانێت كە لە شۆخی و جوانیە كەسایەتیەكەی ژیرانە سود وەربگرێت". 
ئەفسەرانی زانیاری  بۆ ماوەیەكی زۆر پێیانوابوو كە توانا تایبەتیەكانی ژنان بۆ سیخوڕی سنوردارەو ستراتیژیی توانای ژنان پێكهاتوون لە خەمزەی و مەستی، چپەكردن لەژینگەی تایبەت و پاراستنی دۆسیەكان و نوسینەوەی راپۆرتەكانە، ئەوان هەرگیز بروایان بەوە نەبوو كە ژنان بتوانن كاری سیخوڕی گرنگ لە ئاست و ئەندازەی سیخوڕی پیاوان ئەنجام بدەن.
بەدرێژای مێژوو ژنان هەمیشە بۆ ئەنجامدانی كاری سیخوڕی پەیوەست دەكران بە جوانی و سەرنجڕاكێشانیانەوە، لەوانەیە بەو مانایە بێت كە شۆخیەكەیان تاكە چەكیان بێت كە ئەوان بتوانن سودی لێوەربگرن، لەماوەی جەنگە ناوخۆییەكانی ئەمریكا، گروپێك  لەمیواندارانی ژن كەلەگەڵ ئەتكا كاریان ئەكرد بە پەیوەندیە كۆمەڵایەتیە فراوانەكەیان بۆ هەردوو لا كاری كۆكردنەوەی زانیاریان ئەكرد، هربرت تۆبمن ،  دۆشمە چیەكی ئەو كاتەبوو، بەراستی ئەركی سیخوڕی ئەنجام دەدا، بەڵام دوژمنی و ئەرك و توانای جێبەجێكردن پێویستە بۆ سەرپەرشتیكردنی كارێكی سیخوڕی ، كە لەژناندا ئەوە بە گرنگیەوە لەبەرچاو ناگرێت.
بەڵام لەیاداشتەكانی نایت لەسەر بەكارهێنانی  پیشەیی ژنان لەكاری سیخوڕیدا روونە كە دۆخەكە لەگۆڕان بووە، جەنگی جیهانی دووەك كە جەنگێكی تەواو عەیاربووە،پێویستی  تەواوی بەهێزی پیاوان  بۆ بەشداریكردن لەئاستی جیهانی پیویست بووە، هەلێكی باشی بۆ بەرەوپێشچوونی ژنان لەكاری سیخوڕی رەخساند.
لەئەمریكا" ویڵ بیڵ" ژنانی سپی پێستی بۆ نوسینگەی خزمەتی ستراتیژیك" ئێف ئێس ئێس"  كە دواتر گۆڕا بۆ دەزگای سێ ئای ئەی، دادەمەزراند، بەڵام زۆرینەی ژنان لە"ئێف ئێس ئێس" بەكاروباری نوسینگەوە خەریك دەبوون.
ئەوروپا هەلی زیاتری بۆ ژنان رەخساند، دەزگا سیخوڕیەكان بۆ پەرەپێدانی كردەوەكانیان لەو وڵاتانەی كە پێویست بوو نەخشەی راپەڕین لەژێر لوتی ئەڵمانیای داگیركەری ئەوكات بكێشن،  پێویستی بە كاری سیخوڕی زیاتربوو.
بەرگری فەرەنساو هەروەها ئۆپراسیۆنی تایبەتی جێبەجێكاری یان " ئێس ئێف ئای" ی كە وینستۆن چەرچڵ بەمەبەستی دانانی بۆمب و دزینی نەخشەو فراوانكردنی ململانێ ناوخۆییەكان بەئامانجی " بە ئاگرگرتنی ئەوروپا" دروستی كردبوو، رایانگەیاند پێویستیان بە زیرەكی ژنان هەیە.

ئێس ئێف ئای، كەبەوەزارەتی دروستكردنی جەنگی بنمیتانە ناسراو بوو، بەدوای كاربەدەستانێك بوو كە بە چەتر بچنە فەرەنسای داگیركراو، لەدەریا یان لەهەودا دابەزێنرێنە خوارەوە، هێزەكانی ئۆپراسیۆنی ئێس ئێف ئای، دەبێت لەپشتەوەی خاكە رژاوەكانی دوژمن. هەربۆیە كاربەدەستانی ناوخۆیان دەگرتنە ئەستۆو تۆڕێكیان پێكهێنابوو، خانوویان بۆ خۆیان دابیندەكردو خۆفرۆشەكانیان دەناسیەوەو دەستنیشانیان دەكردن.

رابەرانی "ئێس ئێف ئای" بۆ خزمەتكردنی ژنان لە دەزگاكانی" ئێم ئای ڤایۆ" و " ئێم ئای سێكس" ئامادەتربوون، زۆرینەی پیاوانی فەرەنسا رەوانەی ئۆردوگا زۆر ملێكانی  كاركردنی ئەڵمانیا كرابوون، بەم شێوەیە ژنان باشتر دەیانتوانی لەناو كۆمەڵگەیەكدا كە زۆرینەی ژنان پێكهاتبوون رۆڵ بگێڕن.

سارا روز لەكتێبی كاتی رۆژ "D.Day" كەباس لە ئەو سیخوڕانە دەكات  هێزی بەرگریان چەكداركردو نازیەكانیان هەڵوەشاندەوە، دواتر هاوكاربوون بۆ سەركەوتن  لەجەنگی جیهانی دووەم و، دەنوسێت" فەرماندەی بەریتانی سیلڤین جۆزێف كە ژنانێكی زۆری بۆ كاركردن لە " ئێس ئیف ئای" دامەزراندبوو، بۆچوونی وابووە" ژنان لەلایەنی دەروونیەوە بۆ كاركردن لەپشتەوەی هێڵەكانی  دوژمن گونجاون، ئەوان نهێنیان هەیە بۆخۆیان و بەتەنیایی سەركەوتوو دەبن، خاوەن خوێن  سەردی و گۆشەگیری خۆیانن.

هەندێ لەئەفسەرەكان گومانیان دەكرد كە هەستی هاودەردی و غەریزەی ئاگاداربوون لە ژناندا بەهێزترە، لەبەر ئەوەیە  هەڵبژاردەیەكی باشترن   بۆكارگرتنی هاووڵاتیانی ئاسایی وەك كاربەدەست.

فوركاد
لین ئیسلۆڤن لەكتێبی نهێنیەكانی جەنگ، لەسەر  خاتوو فوركاد دەنوسێت، كە ژنێكی  زیرەكبوو، لەسەردەمی جەنگی دووەمی جیهانی سەرپەرشتی تۆڕی سیخوڕی گەورەی  فەرەنسای دژ بە هیلتەر دەكرد، ئەوەش دەنوسێت:"ژنان رۆڵێكی گەورەیان لەبەرگری فەرەنسا گێڕا، بیركردنەوەی  كڵێشەی و جیاوازی رەگەزی ئەڵمانیایەكان لەبارەی ژنانەوە كە پێیانوابوو كە تەنها بۆ كابانی و كاری ماڵەوە توانایان هەیە، بووە هۆكاری ئەوەی لەبەرامبەر ژنانی سیخوڕی كەلەنێوانیاندا دەهاتن و دەچوون كوێربن.

فوركاد هێشتا تەمەنی نەبووە 30 ساڵان، لەكاروباری سیخوڕی دەستی بەخزمەتكردن كرد، ئەو لەدەرەوە  ژیابوو،  ژینگەی ئازادی دەیەی 1930 فەرەنسا بۆی گونجاوبوو، بەڵام كاتێك" جۆرج لاستونا لاكائۆ" یەكێك لە ئەفسەرانی سوپای فەرەنسا  لەژێر ناوی نهێنی " ناوار" داوای لێكرد ببێتە نوێنەری، فوركاد بەلایەوە زۆر سەیربوو.

 فوكارد یەكێك بوو لەو كەسانەی كەلەجەنگی جیهانی دووەم لەبەرامبەر هەوڵەكانی ئەو پاڵەوانە جەنگیە"ناوار"  بۆ چەكداركردنی هاووڵاتیانی مەدەنی دژی نازیەكان رەخنەی گرتبوو، كەواتە نابێت لەڕوانگەی ناوارەوە هێزێكی باش بێت.

بەڵام ناوار، بەوی وتووە:" ئەوە هەمان هۆكارە كە وادەكات كەسێك گرنگی بەئەو بدات" دوای دەستگیركردنی ناوار لەئەلجەزیرە لەساڵی 1941 فوركاد رابەری بێ ركابەری یەكێتیەكەی گرتە ئەستۆ.

تۆڕی یەكێتیی- كە ئێم ئای سێكس پشتیوانی لێدەكرد، هەزاران كاربەدەستی هەبوو، كاری سەرەكیان پاكسازی پێگەكانی ژێر دەریایی ئەڵمانیا بوو بەدرێژای هێڵی دورگەی و راپۆتی هەر جوڵەیەكی ژێر دەریاییەكانیان دەگواستەوە.
ژنان بەبەكاربردنی جلوبەرگی رووت و كاری نیهێنیانە بەدەستوری فوركاد  بۆ كاری سیخوڕی رەوانەی سەربازگەكان دەكران وبەباشی گوێیان لە چپە چپ دەگرت  بۆ ئەوەی زانیاری كۆبكەنەوە.

لەئەوروپا كاری دەزگا رادیۆیەكان و بێ تەلەكان كە كارێكی زۆر مەترسیدار بوو، دەخرایە ئەستۆی ژنانەوە، نازیەكان جەولەیان دەكرد  تاكو ئاڕاستەی سیگناڵەكان كە ئەگەری ئەوەی هەبوو لە هوتێلێك یان خانوویەك پەخش بكرێت، بدۆزنەوە، كاربەدەستدانی فوركاد هەموو كات چاوەڕوانی وەرگرتنی وەڵامێك بوون لەبەریتانیا، هەرساتێك مەترسی ئاشكرابوونیان هەبوو، فوركاد رەخنەی لەپیاوانی پشتەوەی مێز گرتبوو، داوای لەبەریتانیا كردبوو كە ئاسایش و سەلامەتی تۆڕە سیخوڕیەكەی بپارێزن.
 
جین رۆسۆ 
ئەو زانیاریانەی كەلەلایەن تۆڕی فۆركادەوە كۆدەكرانەوە، شكۆهێنەربوو،، یەكێك لەسەرمایەكانی فۆركاد، كچێكی تەمەن 20 ساڵان بوو، بەناوی جین رۆسۆ، كە توانای قسەكردنی بەپێنج زمان هەبوو، وەكو وەرگێڕی زمانی ئەڵمانی كاری دەكرد، رۆسۆ  بەدەوروبەری ئەفسەرانی نازی دەسورایەوە، تاوەكو یەكێك لەوانە   بەخۆشباوەڕی نهێنیە نەتوتراوەكانی بۆ بدركێنێت، هەر لەو رێگەوە توانیبووی تەكنەلۆژیای دروستكردنی موشەكی ڤی – 2 كەیەكەمین موشەكی بالستیكی بوو بەدەست بهێنێت.

ئەو دوای ماوەیەك لەو بارەیەوە ووتی: كچێكی بچووك بووم كەلەگەڵیان دادەنیشتم، بمەوێت و نەمەوێت تەواوی وتەكانیانم دەبیست، ئەو شتانەی ئەوان نەیاندەویست بیڵێن من داوام دەكرد كە بۆمنی بدركێنن.

ئەفسەرە سەربازیەكان، تەنانەت بەرنامەكانی خۆشیان بە رۆسۆ نیشان دەدا، رۆسۆ بیروهۆشێكی وێنەیی هەبوو، فۆركاد هەرچی لەرێگەوەی ئەوەوە بەدەست دەهێنا، بەبەریتانیەكانی دەدا،بەریتانیاش پێگەی موشەكی نازیەكانی لەشاری بینوموند بۆردومان دەكرد، بەریتانیایەكان كە كەوتبوونە ژێر كاریگەری كارەكانی رۆسۆوە، داوایان لێكردبوو كە بۆ روونكردنەوەی كارەكانی بچێتە بەریتانیا، رۆسۆ دەستگیركراو لە ئۆردوگایەك زیندانیكرا، بەڵام بەسود وەرگرتن لە توانا بەرگریەكانی توانیبووی  خۆی لەو ئۆردوگایە دەرباز بكات.

لەساڵی 1943 ئەڵمانیایەكان دەستیان بە سەركوتكردنی تێكدەران كرد، تۆڕی یەكێتیی یەكێك لە ئامانجە سەرەكیەكانیان بوو، سەدان كەسی كاربەدەستی ئەو تۆڕەیان لە هەڵمەتە یەك لەدوای یەكەكان دەستگیركرد، ژنانی دەستگیركراو لەلایەن كەسێكەوە بەناوی كلۆس باربی" قەسابی لیۆن" ئەشكەنجە دەدران، وەك سوتاندنی جەستەیان بە جگەرە..

فوركاد، لەبارەی ئەو هەڵمەتانەی نازیەكان وتبووی" لەتۆڕە سیخوڕیەكەی من، هیچ كەسێك لەژێر  سەخترین ئەشكەنجەكان زمانیان نەكردبووەوەو هیچیان ئاشكرانەكردبوو، من بەژیانم قەرزاری تەواوی ئەو كەسانەم تاكو لەدەستدانی هۆشیاریشیان خۆڕأگربوون، تەنانەت زانیاری وردیان لەسەر شوێنی نیشتەجێبوونی منیش هەبوو بەڵام هیچ زانیاریەكیان نەدركاند و منیان ئاشكرا نەكرد.
فوركاد دوای دوو ساڵ و نیو لە كاركردن لەدژی نازیەكان بانگكرایەوە بەریتانیا، زۆرینەی رابەرانی بەرگری زیاتر لە شەش مانگ نەیانتوانیبوو ناسنامەی خۆیان بشارنەوە، یەكێك لە هاوكارە پیاوەكانی فوركاد پێی وتبوو:" نازانم چ نیهێنیە لەكارەكانی تۆدا هەیە".

ڤیرجینیا هاڵ
ڤیرجینیا هاڵ یەكێك لەیەكەمین ژنانی سیخوڕی ئێس ئێف ئای بووە كە لەكتێبی ژنێكی بی نرخ، چیرۆكە نەوتراوەكانی سیخوڕێكی ئەمریكایی كە هاوكاربووە لەسەركەوتنی ئەمریكا جەنگی جیهاتی جووەم لەبارەی ئەوەوەیە.
 رۆنامەنووسی بەریتانیای سۆنیا پارنڵ لەبارەی ڤێرجینا هاڵەوە دەڵێت: یەكێك لە  سەركەوتووترین ژنە كاربەدەستە سیخوڕەكانی یەكێتیی بوو،  تەنانەت رەگەزو پادارینەكەی كە نازناوی درەخشانی پێدابوو نەیانتوانی سنورداری بكەن.

بەپێی چیرۆكێكی بەناوبانگ، هاڵ لەكێوە بەفرینەكانی پیرنە لەكاتی هەڵاتن لە گشتایۆ بووە، كەیەكێك لە دەستیارەكانی پەیامێكی رادیۆی   بەم دەربڕینە ناردبوو" درەخشان بووەتە هۆی كێشە" و  تازەكارێك كە لەپشتەوەی هێڵەكەبووە، وتوویەتی:" لە شەڕی دووركەوە"، واتە لەناوی بەرن.

ڤیرجینیا لەساڵی 1906 لەخێزانێكی دەوڵەمەندو پارێزراو لەدایكبووە، ئەسپسواری و تەقەكردنی لەقۆناغی منداڵی فێربووە، دەستگیرانێكی بێزار كەری بۆ دروست بووەو دواتر چووەتە كۆلیژی برنارد، دواتر گەشتی بۆ پاریس و ڤیەننا كردوە.
كاتێك لەسەردەمی كەوتنی ئابوری ئەمریكا باوكی ڤیرجینیا سەروەتی خۆی لەدەست دەدات، ڤێرجینیا بووەتە كارمەندی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە  پۆڵەنداو توركیا، " ئەو شوێنەی كە پێیەكی لەكاتی راوكرندا  لەدەست داو،كەبەهۆی هەوكردنەوەوە خەریك بوو گیانیشی لەدەست بدات"، چەند جار هەوڵیدابوو ببێتە دیپلۆماتكاری ئەمریكا، بەڵام وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بەبیانووی یەك لەدوای یەكی ناڕاست  و ناڕەوا رەتیكردبووەوە.

لەكاتی دەستپێكردنی جەنگ، لەوڵاتی فەرەنسا بووبووبە شۆفێری ئامبوڵانس، لەوكاتەدا شۆفێری یەكێك لەو كارە دەگمەنانە بوو، سەخت بوو كە ژنێك تەنانەت بە پێی دارینەوە بتوانێت ئەنجامی بدات.
خاڵی هاوبەشی تەواوی ژنانی سیخوڕ سەرەڕای ئەوەی هەموویان زۆر توندو زیرەكن، ئەوەبوو كە پیاوێك پەیدا ببێت بتوانێت تواناكانیان ببینێت، لەبارەی هالەوە پیاوێك بەناوی جۆرج بلوز، كە كاربەدەستێكی نهێنی بەریتانیا بوو، كە لەدەوروبەری وێستگەی شەمەندۆفێرێكی مەرزی لەشارێكی ئیستپل لەساڵی 1940 پیاسەی دەكرد بۆ ئێس ئێف ئای زانیاری كۆدەكردەوە، لەگەڵ هاڵ قسەیكرد وگەیشتنە ئەو ئەنجامەی كە سەیرە ئەمریكایەك " لەو كاتەدا ئەمریكا لایەنگری هیچ لایەكی نەدەكرد لەجەنگ" بەبێ ئەوەی سەرنجی كەس رابكێشێت لەفەرەنسای داگیركراو ئازادنە هاتوچۆ دەكات.

هاڵ وەك  رۆژنامەنووسێكی رووماڵكەر، وەكو" ئەفسەری پەیوەندی نیهێنی" كاری دەكرد، ئەركەكەی مەترسیداربوو، كە پێهاتبوو لەپێكێنانی تۆڕێكی بەرگری لە شاری لیۆن، شوێنێك كە هیچ كەسێكی تێدا نەدەناسی.

پاڕنل دەنوسێت:" لەگۆڕەپانەكەدا، ئەو دەبوو خێرا فێرببێت یان دەمرێت، هاڵ بەخێرایی فێربوو". 
ئەو لە وشارەی كە لێوانلێوبوو لە پەنابەر، كۆمەڵێك ژنی وەك دەستیار بۆ خۆی دامەزراند، خێرا پێشڕەوی كردو زانیاری و وردەكاری لەسەر  پێگەی سیاسی فەرەنسا كۆكردەوەو بەهاوكاری ژنانی فەرەنسای توانی فڕۆكەوانێكی بەریتانیایی كە پێكرابوو رزگاربكات.

هاڵ توڕەبوو، بەڵام  خۆراهێنێكی شارەزابوو، سەرەڕای توڕەیەكەی توانی وەك موگناتیس كەسانی تر بۆخۆی راكێش بكات.
پانڵ، نوسیویەتی" باڵەخانەكەی هاڵ ناوەندی بەرگری بوو، توانی بەخێرایی سەرپەرشتی ئەركەكان بگرێتە دەست و سەركەوتنەكانی بووە هۆی ئەوەی رێگە لەبەردەوام  كاربەدەستانی تری ژن كردەوە، ئەو كابەردەستانەی  تاكو دەهات دۆخەكەیان بۆ مەترسیدار دەبوو.
هیتلەر لەیاداشتێكیدا داوای لەناوبردنی بێ تایبەتمەندی خراپەكاران" سیخوڕ"ەكان كردو بەم شێوەیە لەو 39 ژنەی كە بۆ سیخوڕی بۆ ئێس ئێف ئای چووبونە فەرەنسا، سێ یەكیان هەرگیز نەگەڕانەوە، بەشێكیان  گوازرانەوە بۆ ئۆردوگاكان و بەشێكیان ژەهراوی  و گوللــەباران كران.

ئۆدت سنسۆن، بەناوی نهێنی لیز، یەكێك لەو ژنانە بوو كە توانی  رزگاری بێت، نازیەكان نینۆكەكانی  پەنجەی هەردوو پێیان هەڵكێشابوون، بەڵام هەرگیز  ئەو زانیاریانەی كەلێیان ویستبوو نەیدركاندو پێنەدان.

ڤیرجینیا هاڵ، یەك جار كەوتبووە ناو جەنگی كلۆس باربی، لانیكەم یەكجاریش دەستگیركرا، بەڵام هەمووكات هەڵدەهات و خۆی رزگار دەكرد.

دواجار كارەكانی وەكو سیخوڕێك هەڵوەشنێرایەوە، تاكو ساڵی 1943 لەئیسپانیا كاری كرد، دواتر لەلایەن وڵاتەكەی خۆیەوە دامەزراو "ئێف ئێس ئای" جارێكی تر لەژێر چاودێریەكی سەخت رەوانەی فەرەنسای كردەوە، هاڵ  بەرپرسیاریەتی  هێزە چەكدارە دروست كراوەكانی خرابووە ئەستۆ، تاكو هێڵی پەیوەندی ئاسنی وێرانبكات و ئەو هاوكاری و پشتیوانیانەی دەهاتن بیانخاتە بۆسەوە، و چاودێری بڕینی هێلەكانی تەلەفۆن لە ئۆپراسیۆنەكانی دی دی بكات. 

ئێف ئای ئێس نەیتوانی هاڵ بەشێوەیەكی رەسمی وەك بەرپرسی ئەو ئەركە بناسێنێت، لەبەر ئەوەی دانانی ژنێك لەپێشەوەی ئەركێكی نیمچە سەربازی " جەنجاڵی دروست دەكرد"، بەو شێوەیە ئەو ئەركەیان بەپیاوێكی بێ مێشك سپاردبوو، كە زۆربەی جار ئامادە نەدەبوو.
ڤیرجینیا هاڵ  بەدرێژای ئەو ماوەیە بەجلوبەرگی ژنێكی شیر فرۆش پەنیری بە هێزی حەوتەمی ئەڵمانیا دەفرۆشت، و لەو رێگەیەوە گوێی دەگرت بۆ ئەوەی زانیاری كۆبكاتەوە، پانڵ  دەنوسێت:" زانیاریەكانی ئەو رێگەی بۆ وەرگرتنەوەی شاری پاریس هەموار كرد" .

دوای جەند هاوكاری و كارەكانی ئەم ژنە لەبەرچاو نەگیرا، كەم كەم دەدرێتە دەست بای  فەرامۆشی، و " سی ئای ئەی"  وەكو دەزگایەكی  رێكخراوەیی لەنوخبەترین مێشكی پیاوانە پێكهێنرا، هەربۆیە هال  لەو دەزگایە دەست بەكار بوو، بەڵام كەس نەیدەزانی بەژنێكی سیخوڕی پاشماوەی جەنگ چیبكات.