حكومەتی هەرێم قەرزەكانی دەداتەوە

ئابوری 26/12/2019

چاودێر
بڕیارە لەناوەڕاستی مانگی داهاتوودا، حكومەتی هەرێمی كوردستان، پارەیەكی زۆر بۆ بەڵێندەران خەرج بكات، بەرپرسێكی یەكێتیی بەڵێندەرانیش گەشبینە لەساڵی نوێدا هەلی كار بۆ هاووڵاتیان و بەڵێندەرانیش زیاتر بێت.
سەرۆ دزەیی، سەرۆكی لقی هەولێری یەكێتیی بەڵێندەرانی كوردستان، رایگەیاند: لەناوەڕاستی مانگی داهاتوودا، حكومەتی هەرێمی كوردستان، پارەیەكی زۆری بەڵێندەران خەرج دەكات، پارەكەش بە دوو شێوە دەبێت، ئەو پڕۆژانەی  لە ٨٥%ی تەواو بوون، پارەیان بۆ خەرج دەكرێت، لەگەڵ ژمارەیەك پڕۆژەی بەردەوام وەك رێگاوبان و دروستكردنی سایلۆ.
ناوبراو، جەختیشیكردەوە: لای خۆمانەوە داوای خەرجكردنی قەرزی پێشترمان كردبوو و بڕیارە ئەوەش بەشێكی خەرج بكرێت و لەئایندەیەكی نزیكدا فەرمانی خەرجكردنی پارەكە دەدرێت، بەڵام نازانین چەندە.