كۆمپانیای دانەغاز 42 ملیۆن دۆلاری لە حكومەتی هەرێمی كوردستان وەرگرت

ئابوری 24/12/2019

كۆمپانیای دانەغازی ئیماڕاتی بڕی 42 ملیۆن دۆلاری لە كۆمانیای پێڕل پتڕۆڵ بۆ وزە وەرگرتوە، كە بنكەكەیان لە هەرێمی كوردستانە.
لە بڵاوكراوەیەكدا كۆمپانیای دانەغاز لەپێگەی فەرمی خۆی بڵاویكردەوە، "كۆمپانیایی دانەغازی ئیماڕاتی بڕی 42 لیۆن دۆلاری لە كۆمانیای پێڕل پتڕۆڵ بۆ وزە وەرگرتوە بەو بڕەش قەبارەی بەرهەمهێنانی كۆمپانیاكەیان بۆ 121 ملیۆن دۆلار لە ساڵێكدا بەرزبوەتەوە".
 ئاماژە بەوەشكراوە، كۆمپانیاكە ساڵانە 400 ملیۆن دۆلار  لەحكومەتی هەرێمی كوردستان وەردەگرێت، ئەوەش بەپێی ئەو رێككەوتنەی كە كۆمپانیاكەیان لەمانگی ئابی ساڵی 2017 لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان واژۆی كردوە.