سعودیە هاوسەرگیری خوار تەمەن ١٨ ساڵ قەدەغەدەكات

ژن 24/12/2019

 
وەزارەتی دادی سعودیە بڕیاریدا بە قەدەغەكردنی هاوسەرگیری خوار تەمەن ١٨ ساڵ، ئەم بڕیارەشی بۆ سەرجەم دادگاكانی ئەو وڵاتە ڕەوانە كرد بەمەبەستی جێبەجێكردنی.
بەپێی هەواڵێكی ڕۆژنامەی"شەرق لئەوسەت" وەزارەتی دادی سعودیە بە دەركردنی بڕیارێك بۆ قەدەغەكردنی هاوسەرگیری خوارتەمەن ١٨ ساڵ، داوای لەسەرجەم دادگاكانی ئەو وڵاتە كردووە، پابەند بن بە بڕیارەكەوە.
باس لەوەشكراوە، هەركەس و لایەنێك پێشێلی ئەو بڕیارە بكات ڕووبەڕووی لێپرسینەوە دەبێت.