دهربارهى عهقڵى شيعرى
دهربارهى عهقڵى شيعرى
ئا:رهخنهى چاودێر
كتێبى عهقلى شيعرى دوا كتێبى نووسهر و شاعير حسهين لهتيف ه و لهم مانگهدا له لايهن دهزگايى ئايدياوه چاپ و بڵاوكراوهتهوهو ئێستا له كتێب فرۆشييهكان دهستدهكهوێت. ئهم كتێبه كتێبى بهرگرى كردنى مهعريفى نووسهره بهرامبهر بۆچوون و ديدگا نامهعريفييهكان لهسهر شيعر. حسهين لهتيف لهم كتێبهيدا بهوردى له ڕوانينى تيۆرى خۆيهوه باس له شيعر و ڕوانينهكان دهكات بۆى. رهخنهى چاودێر به ئاگادارى نووسهر پێشهكى كتێبى عهقلى شيعرى بۆ خوێنهرانى بڵاودهكاتهوه.
پێشەکی: عەقڵی شیعری بۆ؟
لەمێژووی شیعرو فەلسەفەدا، چەندین کتێب لەبارەی شیعرەوە نووسراون،
لەلایەن شاعیران و رەخنەگرانەوە، چ لەلایەن فەیلەسووفەکانەوە، لە ناو
فەیلەسووفەکاندا، جگەلەوەی ئەفلاتۆن بەووردی
و لەگۆشەنیگای خۆی و بەگوێرەی پێداویستی
و سیستمی کۆمارەکەی، قسەی لەسەرشیعرکردووە،ئەرستۆش کتێبێکی بەناوی
"هونەری شیعر" نووسیووە.
هەروەهاهۆراس کتێبێکی بەناوی"
هونەریشیعر" نووسیووە. لەسەردەمی نوێدا،
هیگڵ کتێبێکی بەناوی"هونەریشیعر"
نووسیووە. هەریەک لەوانەی ناومانبردوون بەجۆری جیاواز قسەیان لەسەرشیعرکردووە،تەنهائەوشیعرانە نەبێت کەلەگەڵ سیستمی رامیاری کۆمارەکەیدا دەگونجان،
ئیتر ئەو شیعرانەی تری رەتدەکردەوە کەسۆز
و عاتیفەتیایاندا باڵادەستبوو. هەرچی ئەرستۆیە بەپێچەوانەی ئەفلاتوونەوە،شیعری وەک پێویست
و سوود دەبینیەوە، بەڵامهۆراس جیاوازتر لەوان،
پێی وابوو شیعردەبێت تێکەڵەیەک بێت لەکەڵک
و چێژ.هیگڵیش کەمردنی هونەری راگەیاند، شیعریشی وەک هونەردەبینیەوە،بۆیەلەراگەیاندنەکەی هیگڵدا
،جۆرێک لەمردنی شیعرراگەیەندرا،هیگڵ پێ وابوو،
شیعر بەشی پڕکردنەوەی پێویستیەعەقڵیەکانی مرۆڤ ناکات لەئایندەدا. مەبەستمەبڵێم شیعرگرنگیەکەی
زۆری هەبووەلەگفتوگۆ فەلسەفیەکانی تاوەکوسەرهیگڵ و هایدگەریش. لەقۆناغی مۆدێرنێتی بەدواوە
جاڕی مردنی زۆربابەت درا، "مردنی خودا،مردنی مرۆڤ، مردنی نووسەر، مردنی هونەر،مردنی
رەخنەگر". راگەیاندنی ئەوهەموومەرگە لەرۆشنبیری رۆژ ئاوادا،جۆرێک لەگفتۆگۆوگەرانبەدوای
ئاسۆیتردای لەگەڵ خۆیداهێنایەئاراوە، مرۆڤ بەنائومێدی و لەبۆشاییدا بەجێنەهێڵدرا، راگەیاندنی
مردنەکان، لەخۆوە پەسەندنەکران، وەک چۆن لەخۆوەرانەگەیەندران،هەم راگەیاندنەکان و
هەم گفتوگۆلەسەرراگەیاندنەکان،بەرهەم و لەدایکبووی قۆناغێکبوون کەمرۆڤ لەشارستانیەتی
گریکەوە تا سەرمۆدێرنەپێیگەیشتووە.
لەرۆشنبیری عەرەبیدا ، شاعیر و رەخنەگری عێراقی"خەزعەلماجدی"لەکتێبێکیدا
بەناوی "عەقڵی شیعریی" گفتوگۆ لەگەڵ زۆربەی بۆچوونەفەلسەفیەجیاوازەکان لەسەرشیعردەکات
و بەرگری لەرەسەنایەتی شیعرلە هەموورۆژگارێکدادەکات.ناونانی ئەمکتێبەم بە
"عەقڵی شیعریی" دەگەڕێتەوە بۆئەوەی کەبۆچوونە تیۆریەکانی خۆمم لەسەر لایەنە
جیاوازەکانی شیعر بەگشتیو دۆخی شیعری کوردیی،خستووەتەروو،ئەم هەوڵەی من هەنگاوێکە بۆگفتوگۆکردن
بۆدارشتنی عەقڵێک لەبارەی شیعرەوە،لەهەمانکاتدابە "گرفت-قەزیە" کردنی شیعرەلەرووبەری
شیعر و رەخنەی کوردیدا.وەک چۆن هەوڵەکەی خەزعەلماجدی بەرگریکردنەلە شیعر لەبەرانبەرئەوهێرشەناشیعریانەدا
دەکرێنەسەرشیعر.
حسەین لەتیف