خەڵاتی نووسیار بۆ کتێبی یەکەم

ڕەخنەی چاودێر 17/12/2019

خەڵاتی نووسیار بۆ کتێبی یەکەم

 

بڵاوکراوەکانی نووسیار لە ماوەیەکی کەمی دامەزارندیندا وەک وەشانخانەیەکی سێلەکتیڤ چەند کتێبێکی چاپ و بڵاوکردەوە کە بووە جێگەی باس و خواستی خوێنەران.
هەر بەو ڕۆحە نوێیە لە بواری چاپ و بڵاوکردنەوەی کتێب هەمیشە لەهزرماندا بووە، چی دەبێ ئەگەر ساڵانە خەڵاتێکی تایبەت بە کتێب هەبێت؟ بەتایبەت ئەو نووسەرە گەنجانەی بەردەوام دەنووسن و خەون بە بڵاوکردنی یەکەمین بەرهەمیان دەبینن. هەلێکی باشیش دەبێت بۆ ناسینی ناوی نوێ و ئەدەبی نوێخوازی کوردی.بوونی ئەو جۆرە خەڵاتانە وا دەکات کە نووسەر و خوێنەر و بواری چاپ و بڵاوکردنەوە پێکەوە بەگەڕ بخەنەوە و هەوڵ و هاندانی زیاتر دێنە ئاراوە. هەر بۆ ئەم مەبەستە یەکەم بیرۆکەمان لای ئەو گەنجانە بوو کە دەزانین باش دەنووسن و ئاواتیانە شوێنێک هەبێت ئەو بەرهەمانەیان بۆ چاپ و بڵاوبکەنەوە و ڕەنگە ئەو بەرهەمانەش دەرگایەکی باش بن بۆ زیاتر ناساندنی کار و فەزای ئیشەکانیان.
بڵاوکراوەکانی نووسیار ئەم دەستپێشخەرییە بۆ هەموو ئەو گەنجانە دەستەبەر دەکات کە تا ئێستا هیچ کتێبێکیان بڵاو نەکردۆتەوە و لە بواری (شیعر و چیرۆک و ڕۆمان) بەرهەمیان هەیە.
بۆ ئەوەی خەڵاتەکە زیاتر بەهای خۆی وەربگرێت و گیانی پێشبڕکێیانەی هەبێت، چەند مەرجێکمان بۆ خەڵاتەکە داناوە کە گرنگترینیان ئەوانە بوون:بەشداربووان پیشتر هیچ کتێبێکیان بڵاونەکردبێتەوە، هەروەها دەبێت بەرهەمەکان ڕەچاوی ڕێنووسی کوردی و خاڵبەندی تیا کرابێت کە دەبێتە بەشێکی گرنگ بۆ هەڵسەنگاندنی هەر بەرهەمێک. مەرجی تەمەنی بەشدار بووش بە هەند گیراوە کە لە نێوان ٢٠ – ٣٥ ساڵ دەبێت.
خەڵاتی نووسیار بۆ کتێبی یەکەم بریتییە لە چاپ و بڵاوکردنەوەی براوەی هەر ژانرێک و لە مەراسیمێکی تایبەتدا بڕوانامەی خەڵات و هۆکاری هەڵبژاردنی بەرهەمەکە دەدرێت بە براوەکان.

خەڵاتی نووسیار خولی ساڵانەی دەبێت و هەر ساڵەی تایبەت دەکرێت بە ناوێکی دیاری بواری ئەدەب بە شێوەیەک ئەو ناوە لەو ساڵە کاریگەری خۆی هەبووە لەسەر نووسین و سروشبەخشین وێنە کردنی دونیای ئەدەبی خۆی.
خولییەکەمی خەڵاتی نووسیار بۆ کتێبییەکەملە ساڵی ٢٠٢٠ دەبێت و تایبەت کراوە بۆ شاعیر (محەمەد عومەر عوسمان - ژەنراڵی پایز).


ناوەڕۆکی خەڵاتی نووسیار بۆ کتێبی یەکەم:



خەڵاتی نووسیار بۆ کتێبی یەکەم

ساڵییەکەم ٢٠٢٠ - خولی (محەمەد عومەر عوسمان - ژەنراڵی پایز)

بڵاوکراوەکانی نووسیار هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی خەڵاتییەکەمین کتێب بۆ ئەو نووسەرانەییەکەم کتێبیان بڵاو دەکەنەوە.
خەڵاتەکە ئەو نووسەر و شاعیرانە دەگرێتەوە کە پێشتر هیچ کتێب و بڵاوکراەیەکیان نەبووە لە هەرسێ بواری:
-ڕۆمان
-چیرۆک
-شیعر

سەبارەت بە خەڵاتی نووسیار و مەرجی بەشداربوون:

ئەم خەڵاتە جەخت لەسەر بەرهەمی گەنجەکان دەکات کە پێشتر هیچ کتێبێکیان بڵاو نەکردۆتەوە.
تەنها ئەو بەرهەمانە وەردەگیرێت کە بە زمانی کوردی نووسراون.
تەمەنی بەشدار بوو لە نێوان ٢٠ بۆ ٣٥ ساڵە.
پێویستە لەسەر هەر بەشداربوویەک بەرهەمەکەی بە کوردییەکی پەتی و ڕەوان نووسی بێت و ڕەچاویڕێزمان و خاڵبەندی کوردی کردبێت و لەسەر ئەمانە خاڵ کۆدەکرێتەوە و دەبێت بەشێک لە هەڵسەنگاندنی بەرهەمەکان.
لێژنەیەکی تایبەت و پسپۆڕ بۆ هەر بوارێک کاری هەڵسەنگاندن بۆ بەرهەمەکان دەکات.

دوایین بەرواری ناردنی بەرهەمەکان: 30.04.2020
بەرهەمەکانتان بۆ ئەمە ئیمایلە بنێرن: [email protected]

خەڵاتی نووسیار بۆ کتێبییەکەم پێکهاتووە لە:
براوەییەکەمی هەر ژانرێک:لە ئەستۆگرتنی تێکڕای تێچوونی چاپ و بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکە.
لە مەراسیمێکی بڵاوکردنەوەی کتێبەکان:بەخشینی بڕوانامەی ڕێزلێنان بۆ براوەکان و هۆکاری هەڵبژاردنییان.