داعش لە کەرکوک هێرشێکی ئەنجام دا
چاودێر
چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش هێرشیان کردە سەر کاروانێکی پۆلیسن و دوو ئهندامی پۆلیسی فیدڕاڵیی عێراقیان کوشت، ئەم هێرشە هاوکاتە لەگەڵ زنجیرەیەک هێرشی تری ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە کە لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا لە کەرکوک و ناوچە کێشەلەرەکان ئەنجامیان داوە.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژهیان بهوه كردووه، له دۆڵی زهغیتون له باشووری ڕیاز له كهركوك، چهكدارانی داعش پهلاماری ئۆتۆمبێلێكی ئازووقهی سهر به فیرقهی ئالیاتی پۆلیسی فیدڕاڵییان داوه، خراپیی كهشوههواكهیان قۆستووهتهوه و دوو پۆلیسی فیدڕاڵیی عێراقیان كوشتووه.
شانەکە ڕایگەیاندووە، بە هۆی هێرشەکەوە دوو پۆلیس گیانیان لە دەست داوە.