پەرلەمانتارێکی پێشوو، فێڵێکی بڕگەی خانەنشینی پەرلەمانتاران ئاشکرادەکات

کوردستان 15/12/2019

ئیسماعیل گەڵاڵی، پەرلەمانتاری پێشوی کوردستان، لە وتارێکدا دەربارەی پرسی خانەنشینی پەرلەمانتاران، دەڵێت: بەپێی زانیاری دەقیقی من ئەم بڕگەیەی ناویاساکەی هەرێم کە تایبەتە بەخانەنشینی پەرلەمانتار لەلایەن پەرلەمانتارێکی کۆن و بەتەمەنەوە بەقەدو باڵا ئامادەو داڕێژراوە.

 

دەقی وتارەکە:

 

خانەنشینی پەرلەمانتار
پێش هەموشتێک دەبێ ئەوەبزانین پەرلەمانتاری وەزیفەنیە نوێنەرایەتیە ئەوەی پێی ئەدرێ وەک ئیمتیاز چی لەکاتی ئەنجامدانی کارەکەیدا یادوای تەواوبونی کارەکەی پاداشتە موچە نیە بۆیە هەر تێکەڵکردنێکی ساڵی خزمەتی وەزیفی وتەمەن چی ئەوەی لەیاساکەی بەغدادا کراو چی لەوەی ئێستا دەیانەوێ بکرێ لەپڕۆژەکەی هەرێمی کوردستان فێڵێکی پەرلەمانتارە بەتەمەنەکانە بۆ ڕزگاربون لەو فشارە جەماوەریەی هەیە لەسەریان کەلانی کەم لەسەدا نەوەتی پەرلەمان پێک دێنن ئەم توێژە ، بەپێی زانیاری دەقیقی من ئەم بڕگەیەی ناویاساکەی هەرێم کەتایبەتە بەخانەنشینی پەرلەمانتار لەلایەن پەرلەمانتارێکی کۆن وبەتەمەنەوە بەقەدوباڵا ئامادەو داڕێژراوە.
بەگشتی پەرلەمانتار دوای تەواوی بونی لەنوێنەرایەتیەکەی لەدنیادا دوجۆر مامەڵە لەگەڵ ماف وئیمتیازەکانیدا ئەکرێ
یەکەم : لەوڵاتە پێشکەوتوەکاندا دوای تەواوبونی لەکارەکەی پاداشتێکی شایستە دەکرێ ودەڕواتەوە سەر وەزیفەکەی پێشوی ئەگەر کارمەندی دەوڵەت بوبێ وساڵانی پەرلەمانتاریەکەشی بەخزمەت بۆهەژماردەکرێ ،ئەگەر لەکەرتی تابیەتیش بوبێ یاکاری ئازادی خۆی هەبوبێ ئەوە خۆی ئازادە چی ئەکا
دوهەم : لەهەندێک وڵاتانی تر خانەنشینیەکی معقولی بۆدەبڕدرێتەوە لەپێناو دڵنیای تەواو لە ئایندەودواڕۆژی تادەست تێکەڵ نەکا لەگەڵ کۆمپانیاودامەزراوە ئەهلیەکان یاچاوپۆشیکردن لە حکومەت یالەترسی سیخوڕی بۆبێگانە ،
بۆهەردو حاڵەتەکە پاساوی خۆی هەیە دیارە زەمینەو زەمان و مکان گرنگن ، هەرهێنان و تێکەڵکردنێکی ساڵی خزمەتی وەزیفی و زەڕب وتەقسیم و تەمەن لەگەڵ ئەم دو مەبدەئەدا نایەتەوە تەنیا پێچەبەدەورەو فێڵێکی زیرەکانەی زۆرینەی پەرلەمانتارانە بەناوی چاکسازیەوە لەپێناو مسۆگەرکردنی خانەنشینی نامعقولدا