گۆڕه‌پانی ته‌حریر مه‌رج بۆ كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران داده‌نێن

عێراق 14/12/2019


چاودێر: گۆڕه‌پانی خۆپیشاندانه‌كانی ته‌حریری به‌غدا، مه‌رج بۆ كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عیراق داده‌نێن و ئه‌و كاندیده‌ ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌  پێشتر پۆستی هه‌ر وه‌زاره‌تێكی وه‌رگرتبێت.

ئاژانسه‌ عیراقیه‌كان ئاشكرایانكردوه‌:" ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ خۆپیشانده‌رانی گۆڕه‌پانی ته‌حریری به‌غدا، ره‌تیانكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ كاندیدێك قبوڵ بكه‌ن كه‌ پێشتر پۆستی وه‌زاره‌تی وه‌رگرتبێت.

رونیشكراوه‌ته‌وه‌:" خۆپیشانده‌ران دووپاتیان كردوه‌ته‌وه‌ هه‌ر كه‌سێك پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق وه‌ربگرێت نابێت پێشتر پۆستی باڵای وه‌ك وه‌زیر له‌ناو حكومه‌تی عیراقدا هه‌بێت.