ژینگە

له‌خواردنی هه‌نار، وریابن؟

14/12/2019


چاودێر: تازه‌ترین لێكۆڵینه‌وه‌ زانستیه‌كان ده‌ركه‌وتووه‌، خواردنی هه‌نار بۆ منداڵانی یه‌ك ساڵ ته‌نانه‌ت خوارته‌مه‌ن دوو ساڵانیش خواردنی هه‌نار مه‌ترسیداره‌، ده‌بێت رێگریان لێبكرێت.

رونیشكراوه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی برینی گه‌ده‌و ئازاری گه‌ده‌یان هه‌یه‌ ،پێویسته‌ ئاوی هه‌نار نه‌خۆن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی  ده‌بێته‌ هۆی هه‌وكردنه‌وه‌ی زیاترو زیانه‌كان گه‌وره‌تر ده‌كات.

هه‌ر له‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ ئه‌وه‌ش ده‌ركه‌وتووه‌، خواردنی ئاوی هه‌نار ئه‌گه‌ر به‌ورییای نه‌بێت ئه‌وه‌ ده‌بێته‌ هۆی زیانی گه‌وره‌ بۆ ددانه‌كان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێزی ددانه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه‌و سپیه‌ته‌كه‌ی له‌ناو ئه‌بات،باشترین چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ روونه‌دات دوای هه‌ر هه‌نار خواردنێك چ شه‌ربه‌ت بێت ده‌بێت په‌رداخێك ئاوی خواردنه‌وه‌ی پاك بخۆیت.