جەزائیر : دژی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان خۆپیشاندانە

جیهان 14/12/2019


جارێكیتر هاوڵاتیانی جەزائیر دژی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان كە رۆژی پێنج شەممە بەڕێوە چوو ناڕەزایەتی خۆیان دەربڕی و ڕژانە سەر شەقامەكان و دەستیان بەخۆپیشاندانكرد.
لەئێستادا خۆپیشاندانەكان لە شاری جەزائیری پایتەختەوە بەرەوشارەكانیتری جەزائیر دەستیپێكردوەو هاوڵاتیانی جەزائیر داوا دەكەن كە گۆڕانكاری ڕیشەیی لە سیستەمی بەڕێوەبردنی حكومەتدا بكرێـت و ئەو ئەنجامەش كە ئێستا لەهەڵبژاردنەكاندا بەدەستهاتوە بەتوندی ڕەت دەكەنەوە.
خۆپیشاندانەكانی جەزائیر لەدوای ئەوە دێـت كە سەرۆكی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی جەزائیر سەركەوتنی سەرۆكوەزیرانی پێشوتر عەبدولمەجید تەبوونی لەخولی یەكەمی سەرۆكایەتی ئەو وڵاتە ڕاگەیاند.