ئەمریكا هۆشداری توند دەداتە بەرپرسانی ئێران

جیهان 14/12/2019


وەزیری دەرەوەی ئەمریكا مایك پۆمپێۆ لەبارەی هێرشە موشەكیەكان بۆ سەر بنكەو بارەگاكانی ئەمریكا لەعێراق هۆشداری دایە ئێران و ڕایگەیاند لەئەگەری هەر هێرشێكی تری ئێران و میلیشیاكانی بۆسەر ئەمریكاو هاوپەیمانەكانی بەرژەوەندیەكانی ئەمریكا بەرپەچدانەوەی توندمان دەبێت.
پۆمپێۆ ڕاشیگەیاندوە كە ئەمریكا بەردەوام دەبێـت لەهاوكاریكردنی هێزە ئەمنیەكانی عێراق و دەبێت ئێرانیش ڕێز لەسەروەری وڵاتانی دراوسێی بگرێت .
پۆمپیۆ هێرشەكانی ئەم دواییەی بەبیری ئێران هێنایەوەو دەڵێت لەماوەی ڕابردودا میلیشیاكانی سەر بەئێران چەندین هێرشیان بەموشەك بۆسەر هێزە ئەمنیەكانی عێراق و بنكە سەربازیەكانی ئەمریكا ئەنجام داوە، گەردوبارە ببێـەوە ئەوا هێزە سەربازیەكانی ئەمریكا بەرپەرچدانەوەی خێرای دەبێت .