كاردانەوەی توندی ترەمپ دوای بڕیارەكەی ئەنجومەنی نوێنەران

جیهان 14/12/2019


لەدوای بڕیارەكەی لیژنەی دادی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا دۆناڵد ترەمپ كاردانەوەی توندی نواند و ڕایگەیاند پەسەندكردنی ئەو دوماددەیە لەلایەن لیژنەی دادی ئەنجومەنەوە بۆ دورخستنەوەی من لەپۆستەكەم كارێكی خراپە بۆ وڵاتەكەمان و  بابەتی زۆر دەوروژێنێت و ئەمەش لەئێستادا خزمەت بەئەمریكا ناكات .
ترەمپ ڕاشیگەیاندوە ئەوانەی لەبارەی منەوە لێدوان دەدەن كوێرانە قسەدەكەن بەبێ بونی هیچ بەڵگەیەك من تۆمەتبار دەكەن ، بۆیە من بەڵگەی تەواوم لەبەر دەستە كە هەمویان بێدەنگ دەكەم.
لەكۆتایشدا ترەمپ دەشڵێت ئەبێـت دیموكراتخوازەكان ئەوە بزانن كە ئەنجومەنی پیران زۆرینەیان سەر بەكۆماریخوازەكانن بۆیە گەر دۆسیەكە بخرێـتە دەنگدانیشەوە ئەوا دڵنیابن لەوێش سەردەكەوین و پاكی خۆمان نیشان دەدەین .