ئەنجومەنی دادی ئەمریكا : پێدەچێت ترەمپ لەدەسەڵات دوربخەینەوە

جیهان 14/12/2019


لیژنەی دادی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا دوماددەی پەیوەست بەلەسەركارلادانی سەرۆكی ئەمریكا دۆناڵد ترەمپی پەسەندكردو ڕەوانەی ئەنجومەنەكەی كرد .
لیژنەكە ڕاشیگەیاندوە ئەو دوماددەیەی كە پەیوەستە بەدورخستنەوەی ترەمپ لەدەسەڵاتەكەی بریتین لە ڕێگریكردن لەكۆنگرێسمانەكان و دواتر خراپ بەكارهێنانی پۆستی سەرۆكایەتی بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆی .
لیژنەكە دەشڵێت كە ئەم دو ماددەیە و چەند ماددەیەكی تر هەفتەی داهاتو ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران دەكرێت گەر بەدەنگی زۆرینەی ڕەهای 435 ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران پەسەندكرا ئەوا دواتر پڕۆژە یاساكان ڕەوانەی ئەنجومەنی پیران دەكرێت كە كۆماریخوازەكان تێیدا زۆرینەن و دادگای ترەمپ لەوێوە دەستپێدەكات.
جێیباسە ئەم دەنگدانە لەدوای ساڵی 1998 وە  یەكەم دەنگدانە كە ئەنجومەنەكە دەیدات بۆ لەسەركارلابردنی سەرۆكێكی ئەمریكا ، پێشتر لەساڵی 1998 ئەنجومەنەكە بۆ لەسەركارلابردنی بێل كلینتۆن كۆبونەوە بەڵام زۆرینەی دەنگەكانیان بەدەست نەهێنا بۆلەسەركارلابردنی .