مەزڵوم کۆبانێ: بەجینۆسایدناساندنی کۆمەڵکوژیی ئەرمەن ڕێگر دەبێت لە کۆمەڵکوژیی کوردەکان

کوردستان 14/12/2019

چاودێر

 

مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ڕایگەیاند، پەسەندکردنی بڕیاری بەجینۆسایدناساندنی کۆمەڵکوژیی ئەرمەنەکان ڕێگر دەبێت لە کۆمەڵکوژی دژی گەلی کورد لە لایەن تورکیاوە.

12ی ئەم مانگە، كۆنگرێسی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا لە بڕیارێكدا پڕۆژەیاسای بەجینۆسایدناساندنی ئەرمەنەكانی پەسەند كرد. 

مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە بارەی بڕیارەکەی کۆنگرێسی ئەمەریکا لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر ڕایگەیاند، "بڕیاری پەسەندکردنی بەجینۆسایدناساندنی کۆمەڵکوژیی ئەرمەنەکان ڕێگر دەبێت لە کۆمەڵکوژی دژی گەلی کورد لە لایەن تورکیاوە و هێرشەکانی ئەو وڵاتەش بۆ سەر ڕۆژئاوا سنووردار دەکات".