كۆنگرێسی ئەمریكا بودجەی بەرگریی وڵاتەكەی زیاد دەكات

جیهان 14/12/2019


كۆنگرێسی ئەمریكا بودجەی بەرگریی وڵاتەكەی بۆ ساڵی داهاتوو، ئاشكرا دەكات، كە زیاترە لە بودجەی ساڵی رابردوو.
لە بەیاننامەیەكدا، كۆنگرێسی ئەمریكا رایگەیاندووە، ئەنجومەنی نوێنەران و لێژنەی خزمەتگوزاریی چەكداری لە ئەنجومەنی پیران رێككەوتوون لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی بەرگریی ئەمریكا بۆ ساڵی 2020.
هەروەك كۆنگرێس رایگەیاندووە، بودجەی بەرگریی ئەمریكا بۆ ساڵی 2020، 738 ملیار دۆلارە، كە 22 ملیار دۆلار لە بودجەی بەرگریی ساڵی 2019 زیاترە و 44 ملیار دۆلاریش لە بودجەی بەرگریی ساڵی 2018، زیاترە.