مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەش دەکرێت

ئابوری 14/12/2019

چاودێر

 

ئەم هەفتەیە مووچەی سەرجەم وەزارەتەکانی حکومەتی هەرێم دابەش دەکرێت، ئەوەش دوای ئەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە لایەن بەغداوە ئەم مانگە زووتر نێردراوە.

 

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم ڕایگەیاند، سبەی یه‌كشه‌ممه‌ ١٤ی ١٢ی ٢٠١٩ مووچه‌ی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لەگەڵ کەسوکاری شەهیدان و زیندانە سیاسییەکان خەرج دەکرێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، ڕۆژی دووشەممە، مووچەی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دابەش دەکرێت.

هاوکات سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم ڕایگەیاندووە، ئەم مانگە بەغدا زووتر پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی ڕەوانە کردووە و ئەوەش دابەشکردنی مووچە خێراتر دەکات و ڕەنگە لەم هەفتەیەدا مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەکان دابەش بکرێت.