11 سوودی خواردنی شیر و خورما

تەندروستی 14/12/2019


1- خواردنی شیر و خورما پێكەوە ژەمێكی تەواوە بۆ لەش و پێكهاتەی خۆراكی ووزەبەخش دەدات بە جەستە و بەرگری لەش بەهێز دەكات دژی كەم خوێنی و مێشك هێور دەكاتەوە و ووزە دەدات بە لەش لەڕێگای چالاككردنی گەشەی خانەكان و نەهێشتنی تەمەڵی و سستی.
2- باشترین چارەسەرە بۆ گرفتەكانی ئامێری هەرس وەك قەبزی یان ژەهراوی بوونی ڕیخۆڵە و گەدە .
3- پارێزگاری لە ئاستی كۆلیسترۆڵی خوێن دەكات بەمەش مەترسی تووشبوون بە نەخۆشیەكانی دڵ تەواو كەمدەكاتەوە ، چونكە ڕێگا نادات دەمارەخانەكان بگیرێت .
4- ئاستی یەكسانی هۆڕمۆنەكان ڕادەگرێت و توانای هیزی هەردوو ڕەگەز زیاد دەكات ، چونكە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین A و دەوڵەمەندن بە مەگنسیۆم و فۆسفۆڕ .
5- ڕۆڵێكی گرنگی هەیە لە زیادكردنی شیری دایك و پاراستن و بەهێزكردنی تەندروستی كۆرپەلە .
6- پشتیوانی لە مۆخ و مێشك دەكات و خانەكانی بەهێز دەكات ، لە نەخۆشی بیرچوونەوە یان كەمی ئاستی بینین لە شەو دەتپارێزێت .
7- یارمەتیت دەدات لە دابەزاندنی كێش و تووانەوەی چەوری كۆبۆوە بەشێوەیەكی خێرا .
8- لەش دەپارێزێت دژی نەخۆشیەكانی شێرپەنجە و جۆرەكانی ، چونكە ڕێژەی دژە ئۆكسانی زۆرە .
9- یارمەتی گورچیلە دەدات و دەیپارێزێت لە دروستبوونی بەرد و نەخۆشیەكانی میزەڵدان .
10- لە هەمانكاتدا ئامێری هەناسەدان لە كۆكە و تەنگەنەفەسی و هەوكردن دەپارێزێت .
11- ددانەكان لە كلۆربوون و هەوكردن و دروستبوونی بەكتریا دەپارێزێت