بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری: ئاستانە نوێنەرایەتی گەلانی سوریا ناكات

کوردستان 14/12/2019


بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باكوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاند، كۆبوونەوەی ئاستانە نوێنەرایەتی ئیرادەی گەلانی سوریا ناكات و پڕۆژەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری پڕۆژەیەكە كە ئامانجی یەكێتی سوریایە.
بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باكوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕاگەیەنراوێكی لەبارەی ١٤مین خولی كۆبوونەوەی ئاستانە بڵاوكردەوە.
ڕاگەیەنراوەكەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری لەبارەی كۆبوونەوەی ئاستانە بەم شێوەیەیە:
"لە ناو ئاڵۆزی داگیركەریی سوریا و چارەسەرنەكردنیدا، بە پێی میكانیزمی خزمەتكردنی گەلی سوریا و بۆچوونەكانیدا لە ١١ و ١٢ كانونی یەكەمدا كۆبوونەوەی خولی ١٤ی ئاستانا بە بەشداری ڕووسیا، توركیا، ئێران و حكومەتی سوریا و شانۆگەری بە حساب ئۆپۆزسیۆنی سوریا دەستیپێكرد.
هەروەها وەكۆ ئەنجامەكانی پێشوو وەك ڕۆژێك لە ئاستانا، ڕۆژێك لە جنێڤ و ڕۆژێك لە سوچی، لە خزمەتی گەلانی سوریادا نەبوو. هەروەها گفتوگۆكان لەبارەی دوورخستنەوەی هەرەشە ڕاستەقینەكانی سەر گەلان سوریا پێكنەهات و لە خزمەتی داگیركەری دەوڵەتی تورك و تیرۆریستاندا بوو. لە هەمان كاتدا هێشتا دوژمنایەتی سوریەكان و خەباتیان بۆ خوڵقاندنی چارەسەری نەتەوەیی سوریا دەكرێت. هەروەها ئەم كۆبوونەوەیە لەدژی بەرخۆدانی گەلەكەمان لە دژی داگیركەری دەوڵەتی تورك و تیرۆریستانە.
ئێمە گەلەكەمان پشتراست دەكەینەوە كە هەموو كۆبوونەوەكان بۆ بەرژەوەندی ئترادەی سوریەكان نەبووە و هیچ بەرهەمێكیان نابێت. هەموو بانگەشە و راگەیەنراوەكان لەبارەی بەرپرسیاریان بەرامبەر مافی سوریەكان درۆن و ئێمە ڕەتیدەكەیەنەوە. بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری پڕۆژەیەكی سورییە بۆ ئامانجی مافەكانی گەل و یەكێتی سوریایە.
بە هەبوونی دەوڵەتی تورك لە ناو كۆبوونەوەكاندا كە لەدژی گەلەكەمان لە هەموو ئەو هەرێمانەی داگیركراون كۆمەڵكوژی ئەنجامدەدات، هیچ واتا و ڕەوایەتیەكی كۆبوونەوەكە نییە. بەو هۆیەوە داوا لە ڕوسیا دەكەین كە سپۆنسەری كۆبوونەوەی ئاستانایە ڕۆڵی خۆی بگێڕێت، بۆ ئەوەی كۆبوونەوەكان ئەرێنی ببن و كۆبوونەوەكان لەسەر بناغەی سیاسی و نەتەوەیی نەبن، بۆ ئەوەی نوێنەرایەتی بە ملیۆنان كەس بكات و لە ڕێگەی هەزاران كەس كە گیانیان لەدەستدا یەكێتی سوریا و گەلەكەی دروست ببێت.
لە كۆتاییدا دەڵێین، خەبات و قاڕەمانێتی ئێمە لە باكوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆ ئارامی و بەرەوپێشەوەبردنی چارەسەری دیموكراتیانەیە و هەوڵەكانی ڕەشكردنی تێكۆشانیش پارچەكردنە و بە تەنها خزمەتی تورك و پڕۆژەكانی بۆ پاكتاوی نەژادی و سەپاندنی پڕۆژەی ئیخوان دەكات. هەروەها قبوڵكردن و زیندووكردنەوەی پەیمانی ئەدەنە بە هەموو شەرتەكانیەوە كە لە گەڵ ڕاستی ئەم سەردەمە ناگونجێت و بەشداریكردنی رووسیا و حكومەتی سوریا لەم پێشنیازەدا بە تەنها خزمەتی توركیا دەكات. پێویست بوو سنورێك بۆ كردەوە داگیركەریەكان لە سوریا دابنرێت، نەك بەشداری لە پلانی توركیا بكرێت. بە پێی ئەو خاڵانەی كە لە دوایین كۆبوونەوەی ئاستانەدا ڕاگەیەندرا، تەنها ئاڵۆزییەكانی سوریا قوڵتر دەبنەوە."