خواردنەوەی ئاوی گەرم 6 گۆڕانكاریی بەسوودی بۆ جەستە هەیە

تەندروستی 14/12/2019

زۆربەی مرۆڤەكان كاتێك بەیانیان لەخەو هەڵدەسن كوپێك قاوە یان چا دەخۆنەوە، زۆربەی كەسیش پەرداخێك ئاوی سارد دەخواتەوە، ئەمانەی باسمان كرد سەرجەمیان بۆ تەندروستی باشن بەڵام تائێستا نەمان زانیوە ئاوی گەرم لە بەیانیان چی سودێك بەتەندروستی دەگەینیت.
زانایان ئاشكرایانكردووە خواردنەوەی پەرداخێك ئاوی گەرم ڕاستەوخۆ پاش هەڵسان لەخەو ژمارەیەك زۆر سودی تەندروستی بەلەش دەگەیەنێت لە گرنگترینیان دەركردنی بڕێكی زۆر ژەهرە لەلەش .ئەو ٦ هۆكار وامان لێدەكات بەیانیان پەرداخێك ئاوی گەرم بخۆینەوە :
1. ئەندامەكانی ناو لەش پاكدەكاتەوە :
خواردنەوەی ئاوی گەرم لە بەیانیان هەمو پاش ماوەی خۆراك و مادە زیان بەخشەكانی ناو لەش دەرداكات و كۆئەندامی هەرس بەهێز دەكات بەتایبەتی خواردنی ئاوی گەرم پاش ژەمەكان
 2.  میتابۆلیزم لەش ڕێك دەخات :
میتابۆلیزم بەرپرسە لە ڕێك خستنی ویستی خواردن و كاتێك بەسكی بەتاڵ پەرداخێك ئاوی گەرم دەخۆینەوە سودیكی زۆر بە گەدە و خواردنی بڕێكی گونجاو لەخۆراك دەگەیەنێت .
3.  ئازار كەمدەكاتەوە :
هەندێك پێیان وایە ئاوی گەرم باشترین ئازار لابەری سروشتیە و ڕەقبەنەكانی  ماسولكە ناهێڵێت و ئازاریان دەكمدەكاتەوە و سوڕی خوێن چالاك دەكات .
4.  كێشی لەش كەمدەكات :
بۆ ئەوكەسانەی ڕێجیمی دابەزاندنی كێس بەكاردەهێنن سودیكی زۆری دەبێت و كاتێك بەیانیان پەرداخێك ئاوی گەرم دەخۆنەوە ئەندامەكانی لەش گەرمدەبێت و برێكی زۆرتر وزە دەسوتێنن .
5.سوڕی خوێن چالاك دەكات :
وەك باسمانكرد پێشتر خواردنەوەی ئاوی گەرم بەسكی بەتاڵ بڕێكی زۆر ژەهری لەش دەردەكات و سوڕی خوێن چالاك دەكات .
6.  پڕۆسەی پیربون خاودەكاتەوە :
زۆربەی كەسەكان لە پیربون دەترسن بەڵام بەخواردنەوەی ئاوی گەرم بەسكی بەتاڵ خۆمان لە خێرا پیربون دەپارێزین .