فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی توركیا ده‌خرێته خواره‌وه
جیهان 13/12/2019
چاو‌دێر: سوپای نیشتمانی لیبیا خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی سوپای توركیای له باشوری ته‌رابلس راگه‌یاند.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سوپای نیشتمانی لیبیا بڵاویكرده‌وه، فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی سوپای توركیا له‌باشوری ته‌رابلس سنوری ئاسمانی دژه فڕینی به‌زاندوه‌و به‌موشه‌ك لێیدراوه‌و خراوه‌ته‌خواره‌وه.
جه‌ختیشكراوه‌ته‌وه:" ئه‌و فڕۆكه جه‌نگیه‌ی توركیا له‌باشوری ته‌رابلس له‌كاتێكدا سوپای نیشتمانی له‌هه‌وڵی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ناوچه‌یه‌ك بوونه له‌ژێر ده‌ستی گروپه چه‌كداره‌كان چووه‌ته سنوری دژه فڕین و خراوه‌ته‌خواره‌وه".