توركیا بانگهێشتی باڵوێزی ئه‌مریكا ده‌كات
جیهان 13/12/2019
چاو‌دێر: دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا، كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نیه‌كانی به‌ره‌سمی ناساند، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا بانگهێشتی باڵوێزی ئه‌مریكا له‌ئه‌نكه‌را ده‌كات.
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی توركیا ئه‌مڕۆ بڵاویانكرده‌وه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا بانگهێشتی دێڤید ساتر فێڵدی باڵوێزی ئه‌مریكای له‌ئه‌نكه‌را كردوه".
رونیشكراوه‌ته‌وه:" هۆكاره‌كه‌شی په‌یوه‌ندی به‌و بڕیاره‌ی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكاوه هه‌یه كه كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نیه‌كانی له‌نێوان ساڵانی 1914- 1923 زیاتر له ملیۆن و نیوێك ئه‌رمه‌نی كۆمه‌ڵكوژی كردوه".
توركیا دژی ئه‌و بڕیاره وه‌ستاوه‌ته‌وه‌و ره‌خنه‌ی له‌ئه‌مریكا گرتووه.