روسیا .. پێنج تیرۆرستی داعش ده‌ستگیركران
جیهان 13/12/2019
چاو‌دێر: هێزه‌كانی پۆلیسی روسیا، پێنج تیرۆرستی داعشیان له‌شاری مۆسكۆ ده‌ستگیركرد.
پۆلیسی روسیا، له‌راگه‌یه‌ندراوێكیدا ئاشكرایكردوه:" هێزه ئه‌منیه‌كانی روسیا له‌گه‌ڵ هێزی پۆلیس توانیویانه پێنج تیرۆرستی داعش له‌مۆسكۆ ده‌ستگیر بكه‌ن، كه‌پیلانی كرده‌وه‌ی تیرۆرستیان هه‌بووه.
رونیشكراوه‌ته‌وه:" دوو له‌و تیرۆرستانه رووسین و سیانی تریش خه‌ڵكی ئاسیای ناوه‌ڕاستن".