دهۆك.. پۆلیسێك خۆی كوشت

کوردستان 12/12/2019


چاودێر: له‌ناوه‌ندی شاری دهۆك هاووڵاتیه‌ك كه‌ كارمه‌ندی هێزه‌كانی پۆلیس بووه‌، له‌ناو ماڵه‌كه‌یدا خۆی كوشتووه‌.

هێمن سوڵێمان وته‌بێژی پۆلیسی دهۆك رایگه‌یاندوه‌:" هاووڵاتیه‌ك به‌ناوی حسێن قادر له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆی له‌ناوه‌ندی شاری دهۆك كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێناوه‌".

رونیشكردوه‌ته‌وه‌:" ته‌مه‌نی 38 ساڵانه‌و پیشه‌ی پۆلیس بووه‌، له‌ئێستادا هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌كه‌ن".