سێ تیرۆرست ده‌ستگیركران
عێراق 12/12/2019
چاو‌دێر: له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه عیراقیه‌كانه‌وه سێ تیرۆرست له‌سنوری پارێزگاكانی ئه‌نبارو سڵاحه‌دین ده‌ستگیرده‌كرێن.
تۆڕی هه‌واڵی عیراقی رایگه‌یاندوه:" به‌پێی زانیاری وردی هه‌واڵگری و چاوكراوه‌یی هێزه ئه‌منیه‌كان له‌سنوری پارێزگای ئه‌نبار دوو تیرۆرست ده‌ستگیركراون".
رونیشكراوه‌ته‌وه:" هه‌روه‌ها له‌پارێزگای سڵاحه‌دینیش به‌هه‌مان شێوه تیرۆرستێك ده‌ستگیركراوه.
باسله‌وه‌شكراوه:" ئه‌و تیرۆرستانه پیلانی مه‌ترسیداریان هه‌یه و پێشتر ده‌ستیان له‌تاوانی گه‌وره هه‌بووه.